بەڕێوبەری گومرگی سلێمانی دەستی لەكار كێشایەوە

هاوژین سالار بەڕێوبەری گومرگی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دەستی لە كار كێشایەوە و رایگەیاند: دوای ئەو گۆڕانكارییانەی  جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجامیداوە لە سنووری سلێمانی  یەكێك لەو بەڕێوبەرایەتیانە گومرگی سلێمانیە و بۆیە ئەو وەك هەستكردنێك بەبەرپرسیارێتی و پشتیوانی بۆ بڕیاری گۆڕانكارییە ئیدارییەكان دەستی لەكاركێشاوەتەوە .

 هاوكات هەر لە میانی كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا بەرێوبەری گومرگی سلێمانی ئاماری 4 ساڵی بەڕێوبەرایەتیەكەی خستەڕوو كە هەزار و  348 تۆن خواردەمەنی جۆراو  جۆر دەستی بەسەر داگیراوە  و تەلەفكراوە.