لەماوە 4 ساڵدا 360 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێم كراوە

 وەزارەتی بازرگانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەماوەی 4 ساڵی رابردوودا زیاتر لە 360 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی كوردستان كراوە.

بەپێی ئامارێكی وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەماوەی سالانی 2014و 2015و 2016دا زیاتر لە 300 هەزارو ساڵی 2017ش 60 هەزار ئۆتۆمبێلی جۆراو جۆر لەدەروازە سنووریەكانی هەرێمی كوردستانەوە هاوردە كراون، زۆربەی ئەو ئۆتۆمبێلانەش بۆ ناوچەكانی ناوەڕاست‌و باشووری عیراق نێردراون، بەڵام سەرجەمیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەرێمەوە تۆماركراون.

وەزارەتی بازرگانی هەرێم ئاماژەی بەوەشكردوە، بەهۆی قەیرانی داراییەوە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل لەساڵی 2016دا بەرێژەی لەسەدا 74 كەمیكردووە، بەڵام لەساڵی 2017دا بەریژەی لەسەدا 64 زیادیكردووە.