به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی ته‌ندروستی سلێمانی ده‌ستبه‌كار بوو

ئه‌مڕۆ 2-1-2018 له‌ مه‌راسیمێكدا به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ده‌ستبه‌كاربوو.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌لاپه‌ڕه‌ی ره‌سمی خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ به‌ ئاماده‌بوونی د.رێكه‌وت حه‌مه‌ ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند كه‌سێكی تر، د.سه‌باح نه‌سره‌دین ئه‌حمه‌د وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ده‌ستبه‌كاربوو.