شاره‌زایه‌كى بوارى ئابوورى دەڵی پێویسته عێراق په‌له بكات له دانه‌وه‌ى ئه‌و قه‌رزانه‌ى له ئه‌ستۆیه‌تى پێش هه‌ڵگرتنى ئه‌و پارێزبه‌ندییه‌ى كه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه له سه‌ر داهاتى نه‌وتى عێراق له بانكه‌كانى ئه‌و وڵاته دانراوه، ئەگه‌ر نا نرخى دینارى عێراقى له مانگى ئایارى داهاتوو دابه‌زین به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ.
بڕیاره له مانگى ئایارى داهاتوو ماوه‌ى ئه‌و پارێزبه‌ندییه‌ى كه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه له سه‌ر داهاتى نه‌وتى عێراق له بانكه‌كانى ئه‌و وڵاته دانراوه‌و ئێستا به نزیكه‌ى 65 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێ كۆتایى پێ بێت، به‌و پێیه‌ش پاره‌ى عێراق له ده‌ره‌وه هیچ پارێزبه‌ندییه‌كى نامێنێ له پێش دادگاكانى وڵاتانى ده‌ره‌و به ئه‌مریكاوە.
د. محه‌ممه‌د سلێمان، ئابووریناس و مامۆستاى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له هه‌ولێر به (رووداو)ى راطةياندوة “پێویسته عێراق په‌له بكات له دانه‌وه‌ى ئه‌و قه‌رزانه‌ى له ئه‌ستۆیه‌تى بۆ هه‌ر یه‌ك له وڵاتانى كوێت و میسر وه‌ك قه‌ره‌بوو پێش هه‌ڵگرتنى ئه‌و پارێزبه‌ندییه‌ى كه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه له سه‌ر داهاتى نه‌وتى عێراق له بانكه‌كانى ئه‌و وڵاته دانراوه، گه‌ر نا نرخى دینارى عێراقى له مانگى ئایارى داهاتوو دابه‌زین به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ”.
د. محه‌ممه‌د جهختشى كردؤتةوة “سیاسه‌تى دارایى و ئابوورى عێراق زۆر خڕاپه و له به‌رژه‌وه‌ندى عێراقدا نییه‌و گه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ش به‌رده‌وام بێ ئه‌وا نرخى دینارى عێراقى له به‌رامبه‌ر دۆلار روو له دابه‌زین ده‌كات”.
فازڵ نه‌بى، بریكارى وه‌زاره‌تى دارایى عێراقيش رايگه‌یاند “لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش له ئه‌مانه‌ى گشتى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق و وه‌زاره‌تى دارایى و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌و بانكى ناوه‌ندى عێراق سه‌رقاڵى ئاماده‌كارین بۆ پاراستنى پاره‌ى عێراق له ده‌ره‌وه‌و له دژى هه‌ر سكاڵایه‌ك بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه له لایه‌ن هه‌ر وڵاتێكه‌وه له دژى عێراق تۆماربكرێت”.
فازل نه‌بى گوتیشی “ناكرێ ئێستا پلانى ئه‌و لیژنه هاوبه‌شه ئاشكرا بكه‌ین، چونكه مەترسى ئه‌وه‌ى لێده‌كرێ به به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌و وڵاتانه بشكێته‌وه كه داواى قه‌ره‌بوو له عێراق ده‌كه‌نه‌وە”.
به‌هۆى داگیركردنى وڵاتى كوێت له ساڵى 1991 لایه‌ن عێراقه‌وه، ئێستا كوێت داواى قه‌ره‌بووى دارایى له عێراق ده‌كات، هاوكات وڵاتى میسریش داواى قه‌ره‌بووى كرێكاره‌كانى ده‌كات كه له سه‌رده‌مى شه‌رى كه‌نداوى یه‌كه‌م ناچار كران عێراق به‌جێبێڵن.