لەسەر كردنەوەی مەرزەكان، بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانراگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە، كە تێیدا هاتوە ” دوای ئەوەی بەهۆی ڕیفراندۆمەکەی هەرێم و لەسەر داوای حکومەتی عێراق، مەرزی پەروێزخان لە 15ی ئۆکتۆبەرەوە داخرا، ئەمڕۆ مەرزەکە بەڕوی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتوچۆی گەشتیاراندا کرایەوە”.
دەقی راگەیەنراوەكە
مەرزی پەروێزخان کرایەوە
دوای زیاتر لە دوو مانگ و نیو لە داخستنی ئەمڕۆ مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان کرایەوە.
دوای ئەوەی بەهۆی ڕیفراندۆمەکەی هەرێم و لەسەر داوای حکومەتی عێراق، مەرزی پەروێزخان لە 15ی ئۆکتۆبەرەوە داخرا، ئەمڕۆ مەرزەکە بەڕوی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتوچۆی گەشتیاراندا کرایەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە زیاتر لە 900 بازرگان لەڕێگەی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە کاری بازرگانی دەکەن، دوو هەزارو 700 هێڵی بارهەڵگر لەمەرزەکەدا هەیە، لەگەڵ بوونی دەیان کۆڵبەرو کرێکار لەم مەرزەدا، کە بەهۆی داخستنی مەرزەکەوە بێکاربون.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان