بەڕێوەبەرایەتی نەوتو كانزاكانی سلێمانی رایدهگهیهنێت كه سبەی پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی لەسەنتەری شاری سلێمانی دەستپێدەكاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی نەوتو كانزاكانی سلێمانی لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردۆتەوە، سبەینێ سێشهممه، نەوت لەناو شاری سلێمانی (مەڵبەندی دو) لەعەلوە كۆنەكەوە بۆ لای مزگەوتی عەلی كەمال رەوانە دەكرێت، لەهەمانكاتیشدا نەوت بۆ قەزای شارەزور دەنێردرێت.