كۆمپانیای ئه‌پڵ ساڵانه به به‌رهه‌مه نوێیه‌كان و ته‌كنه‌لۆجیا به‌هێزه‌كانی دنیا سه‌رسام ده‌كات، هه‌روه‌ها له كۆتاكانی ساڵی 2017 دا كۆمپیوته‌رێكی دروست كرد كه خاوه‌نی نازناوی گرانترین كۆمپیوته‌ره له دنیادا.
به‌پێی هه‌واڵێكی مه‌ڵپه‌ڕی “theverge” كه باس له به‌رهه‌مێكی نوێی كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌كات كه له كۆتاكانی ئه‌مساڵ ده‌رچووه و بووه‌ته خاوه‌نی نازناوی گرانترین كۆمپیوته‌ر له دنیادا، هه‌روه‌ها ئه‌م كۆمپانیایه ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌ی هێزێكی زۆر و خێرایییه‌كی له راده‌به‌ده‌ری هه‌یه.
كۆمپانیای ئه‌پڵ گرانترین كۆمپیوته‌ری خۆی به‌ناوی “iMac Pro” خسته بازاڕه‌كانی دنیاوه، ئه‌م كۆمپیوته‌ره له ھه‌موو كۆمپیوته‌ره‌كانی تری “ماك” جیاوازتره و به‌ھێزتر و خێراتره، نرخه‌كه‌شی له چوار هه‌زار و 999 دۆلاری ئه‌مه‌ریكیی ده‌ست پێ ده‌كات، له‌گه‌ڵ به‌رزكردنه‌وه‌ی خێرایی و بهھێزییهكهی نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 13 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ئه‌م كۆمپیوته‌ره‌وه جیاواز له هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی دنیا ڕوونی شاشه‌كه‌ی 5K هه‌یه و هێزێكی زۆری هه‌یه بۆ گواستنه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌م كۆمپیوته‌ره ته‌نیا بۆ كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زا دروست كراوه كه بتوانن چه‌ندان كاری جیاوازی له‌سه‌ر بكه‌ن وه‌ك دیزاینكردن بۆ هه‌موو بوارێك، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌پڵ رادیۆنی ڤێگای GPUی بۆ زیاد كردووه كه خێرایییهكهی زیاد ده‌كات.