به‌ڕێوه‌به‌ری بهكارخستنو ڕاهێنانی پیشه‌یی له‌سلێمانی ڕایگه‌یاند، له‌ئێستادا چالاكی تۆماركردنی ناوی بێكاران لهبهڕێوهبهرایهتیهكهیان به‌رده‌وامه له‌مساڵدا زیاتر گرنگی به‌چالاكیه‌كانیان ده‌ده‌ن بۆ تۆماركردنی ناوی بێكاران، بۆ ئه‌وه‌ی زانیاریی ورد له‌سه‌ر ڕێژه‌ی بێكار ده‌ستنیشان بكه‌ن.
(ئاسۆ نه‌جمه‌دین) به‌ڕێوه‌به‌ری بهكارخستنو ڕاهێنانی پیشه‌یی له‌سلێمانی بەNNA راگەیاندوه، دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاگاداری تۆماركردنی ناوی بێكاران، تا ئێستا زیتر له (43) هه‌زار ده‌رچووی زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی كه دانه‌مه‌زراون‌و بێكارن ناوه‌كانیان تۆماركردووه، ئه‌مه جگه له‌و هاوڵاتیانه‌ی ده‌رچووی ئامادهییو ناوهندیو بێبڕوانامهن، وتیشی:”دوای تۆماركردنی سه‌رجه‌م بێكاران له‌ڕێگه‌ی سیستمی داتابه‌یسه‌وه كه له‌ئێستادا كاره‌كانی ته‌واوكراوه، بڕیاره به‌مزوانه وه‌زاره‌ت سیستمه‌كه ڕابگه‌یه‌نێت، تا له‌ڕێگه‌یه‌وه خاوه‌ن كۆمپانیاكان بتوانن هه‌لی كار بۆ بێكاران بڕه‌خسێنن، هاوكات بێكارانیش بتوانن ناوه‌كانیان تۆمار بكهنو به‌گوێره‌ی پسپۆڕیان داوای دۆزینه‌وه‌ی كار بكه‌ن”.
(ئاسۆ نه‌جمه‌دین) به‌ڕێوه‌به‌ری بهكارخستنو ڕاهێنانی پیشه‌یی له‌سلێمانی ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، چالاكیه‌كانیان له‌داهاتوودا به‌رده‌وامی دهبێتو خولی ڕاهێنان بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه ده‌كه‌نه‌وه كه ناوه‌كانیان تۆمار ده‌كه‌ن، ساڵی ڕابردووش له‌ڕێگه‌ی بهڕێوهبهرایهتیهكهیانهوه توانیویانه زیاتر له (4000) هه‌لی كار بۆ بێكاران بدۆزنه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌گونجاندنی كاتی ده‌وامكردن‌و كه‌می موچه ته‌نها (1200) بێكاریان چوونه‌ته سه‌ر كاره‌كان‌و پێی ڕازیبوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بهكارخستنو ڕاهێنانی پیشه‌یی، داوا له‌سه‌رجه‌م كۆمپانیاكان ده‌كات، په‌یوه‌ندییان پێوه بكهنو سه‌ردانیان بكه‌ن، تا بتوانن هه‌لی كاری زیاتر بۆ بێكاران بڕه‌خسێنن.