شاری شیكاگۆ به یه‌كێك له شاره گرنگه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاو شاره گه‌وره‌كانی جیهان هه‌ژمار ده‌كرێت، به یه‌كێك له شاره گرنگه ئابوری و گه‌شتیارییه‌كانی ویلایه‌تی ئیللینۆی داده‌نرێت كه رۆڵی هه‌یه له پته‌وی و به‌هێزی ژێرخانی ئابوری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
ئه‌م شاره له ئێستادا بووه‌ته ناوه‌ندێكی گرنگی ئابوری و پیشه‌سازی له بواره‌كانی گواستنه‌وه، گه‌شتوگوزار، بواری په‌یوه‌ندی و هونه‌ری. به‌رزی ئاستی زانكۆكانی ئه‌م شاره وایكردووه كه خوێندكارێكی زۆر له جیهانه‌وه روو له زانكۆكانی ئه‌م شاره بكه‌ن كه له گرنگترین زانكۆكانی زانكۆی به‌ناوبانگی شیكاگۆیه.
ئه‌م شاره به‌هۆی ئه‌وه‌ی خاوه‌نی گه‌وره‌ترین دووه‌م فڕۆكه‌خانه‌ی جیهانه به ناوی فڕۆكه‌خانه‌ی ئۆهێر، ساڵی 2012 توانی پێشوازی بكات له نزیكه‌ی 47 ملیۆن گه‌شتیار ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، به‌وه‌ش بووه یه‌كه‌م شار له‌ئاستی جیهاندا كه خواستی زۆری گه‌شتیاری له‌سه‌ره.
له‌ڕووی سیاسییه‌وه، شیكاگۆ ناوه‌ندی سه‌ره‌كی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی زۆرێك پرسی سیاسییه كه به‌شداره له چاره‌نووسی سیاسی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌م شاره له‌ڕووی پێگه‌ی سیاسییه‌وه به‌زێدی باراك ئۆبامای سه‌رۆكی چل و چواره‌می ئه‌مریكا داده‌نرێت كه وه‌ك خۆی له یاداشته‌كانیدا باسی ده‌كات خۆشه‌ویستی خه‌ڵك له‌م شاره‌دا پاڵنه‌ری سه‌ركه‌وتنه‌كانی باراك ئۆبامای یه‌كه‌م سه‌رۆكی ره‌شپێست بووه‌و ده‌رگاكانی سه‌ركه‌وتنی له‌م شاره‌دا لێكراوه‌ته‌وه.
مێژووی دروستبوونی ئه‌م شاره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1833 كه ئه‌وكات ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌م شاره كه‌متر بووه له چوار هه‌زار كه‌س، دوای سێ ساڵ له‌و مێژووه ژماره‌ی دانیشتوان ساڵ به‌ساڵ به‌رزبووه‌وه‌و گه‌یشته سی هه‌زار كه‌س، له كۆتایی چه‌رخی نۆزده‌دا ئه‌م شاره بووه پێنجه‌م شار له‌سه‌ر ئاستی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ چڕی دانیشتوان، گرنگی پێگه‌ی ئابوری و جوگرافی و فره‌كلتوری له‌م شاره‌دا وایكردووه كه به‌رده‌وام ژماره‌ی دانیشتوانی بۆ ئاستی هه‌ره‌ژوور سه‌ربكه‌وێت.
له‌ڕووی ئایینیه‌وه، ئه‌م شاره تێكه‌ڵه‌یه‌كه له جیهان و سه‌رجه‌م شوێنكه‌وتووی ئایینه‌كانی جیهانی تێدایه، به‌ڵام به پله‌ی یه‌كه‌م ئایینی مه‌سیحی به یه‌كێك له ئایینه به‌رفراوانه‌كانی دانیشتوانی ئه‌م شاره داده‌نرێت، پاش ئه‌وه ئایینی جو و ئایینی ئیسلام و سیخ و سه‌رجه‌م ئایینه‌كانی تر، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه به‌رده‌وام له شوێنه گشتییه‌كانی ئه‌م شاره بانگه‌واز بۆ پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی ده‌كرێت و دوور له كێشه ئایینه‌كان له‌م زه‌وییه‌دا پێكه‌وه هه‌ڵده‌كه‌ن و له خۆشی و ناخۆشی یه‌كتر هاوبه‌شی ژیانن.
له‌ڕووی جوگرافییه‌وه، شیكاگۆ ده‌كه‌وێته باكوری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاو باكوری ویلایه‌تی ئیللینۆی، ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌ریاچه‌ی میشیگن كه ئه‌م ده‌ریاچه‌یه به یه‌كێك له گرنگترین ده‌ریاچه‌كانی جیهان داده‌نرێت و بووه‌ته رایه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندی و به‌ستنه‌وه‌ی دوانزه ویلایه‌تی باكوری ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ وڵاتی كه‌نه‌دا، به‌یه‌كه‌وه گرێده‌دات.
زستانی سارد‌و وه‌رزی سه‌رماو سۆڵه یه‌كێكه له سروشته سه‌ركێشه‌كانی ئه‌م شاره، ئاو و هه‌وای ئه‌م شاره زستانی سارد‌و پڕ به‌فرو باران و ره‌هێڵه‌یه كه ئاستی پله‌كانی گه‌رما تا – 22 پله‌ی ژێر سفر داده‌به‌زێت، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش ژیان له سێبه‌ری سه‌رماو ده‌ست ته‌زین ناوه‌ستێت و گه‌رموگوڕی ژیان لێره به‌رده‌وامی به‌خۆی ده‌دات.