له‌سه‌ر ئاستی عێراق، ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی تاكه ژوور بووه كه بینای پێشانگای تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بووه.
بیرۆكه‌ی كردنه‌وه‌ی پێشانگاو دانانی بینای پێشانگای تایبه‌ت به‌ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی، دوای سه‌ردانكردنی شانده بازرگانیه‌كانی وڵاتی ئێران دروستبوو. له‌سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٠٠دا بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌یان پێداین كه ساڵانه له‌سلێمانی پێشانگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بكرێته‌وه. به‌پێی په‌یڕه‌وی ژوره بازرگانیه‌كان هه‌موو ژورێكی بازرگانیی ده‌توانن پێشانگا بكه‌نه‌وه بۆ ناسینی كاڵای بازرگانانی شارهكانیانو كوردستان.
ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی بۆیه‌كه‌مجار بهههوڵو كۆششی “نادری شه‌ریفی”
كه دۆستێكی ئازیزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و خه‌ڵكی شاری سنه‌یه، به‌هاوكاری شێلگیرانه‌ی كاك “یاسین ڕه‌حیم فه‌ره‌ج” جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی یه‌كه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی ئێران لە(سلێمانی پاڵاس)و به‌ئاماده‌بونی به‌ڕێز مام جه‌لال كرایه‌وه.
ئه‌وكات پێشانگاكه بینای تایبه‌ت به‌خۆی نه‌بوو، به‌ڵام وێڕای ئه‌وه‌ش پێشانگایه‌كی سه‌ركه‌وتوو بوو. سه‌ركه‌وتنی پێشانگاكه بوه هۆی ئه‌وه‌ی هانمان بدات‌و بیر له‌هه‌نگاونانی باشتر‌و گه‌وره‌تر بكه‌ینه‌وه، تا كاره‌كانمان به‌ره‌و پێش به‌رین.
ئه‌م بیرۆكه‌یه كاتێك زیاتر گه‌شه‌ی كرد لامان كه ژووری بازرگانی عێراقی ـ ئه‌مریكی سه‌ردانیان كردین‌و داوایانكرد پارچه‌زه‌ویه‌ك وهربگرینو ئه‌وانیش پێشانگایه‌كی تێدا دروستبكهنو بۆ ماوه‌یه‌ك بهكرێدان بیاندرێتێ. پاشان من‌و “عوسمان حاجی فه‌تاح” به‌هاوكاری شاره‌وانی تاسڵوجه‌و “دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید” كه پارێزگاری ئه‌وكاتی شاری سلێمانی بوو، توانیمان ئه‌و زه‌ویه وه‌رگرین ئێستا پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له‌سه‌ر دروستكراوه، بیرۆكه‌ی بوون بەخاوەنی بینای تایبەت بەپێشانگای خۆمان چووە بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و بووه واقعێكی به‌رده‌ست لەساڵی 2006دا.
ئێستا ئه‌و بینایه موڵكی ژووره، ساڵانه له‌مانگی تشرینی دووه‌مدا پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی تێدا ده‌كرێته‌وه، ته‌نانه‌ت ماوه ماوه‌ش وڵاتان دێن‌و پێشانگای تایبه‌ت به‌خۆیانی تێدا ده‌كه‌نه‌وه.
پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له‌نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بەردەوامدایه. ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی هه‌مو كاتێك رایگه‌یاندووه كه خۆشحاڵه بۆ كارئاسانیی كردنی هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌سلێمانی پێشانگا بكه‌نه‌وه، حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و دامه‌زراوه حكومیه‌كان هه‌میشه هاوكارو كارئاسانكار بون له‌كاتی كردنه‌وه‌ی پێشانگاكان.
جێی شانازی‌و مایه‌ی خۆشحاڵیمانه كه ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی له‌هه‌رێمی كوردستان‌و عێراقدا یه‌كه‌مین ژوور بووه توانیویه‌تی بینای تایبه‌ت به‌خۆی ههبێتو پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی تێدابكاتهوه.
ئازاد شمقار
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی کارگێڕی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی