لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێ و دەستپێكردنی مەراسیم و ئاهەنگەكانی ئەو بۆنەیە لەسەرتاسەری جیهاندا ئەنجامدانی گەشتەكانیش لەریگەی فرۆكەخانەكانەوە زیادیكردوەو لەو روەشەوە ژمارەی ئەنجامدانی گەشتەئاسمانیەكانی عیراق لەرێگەی فرۆكەخانەی بەغداوە رووی لەبەرزبونەوە كردوە.
لەوبارەیەشەوە (عەلی شەرقی) بەرێوەبەری گواستنەوەی ئاسمانی رایگەیاند: بەهۆی هاتنی ساڵی نوێوە بەرزبونەوەیەكی بەرچاو لە ژمارەی هاتن و چوونی گەشتەئاسمانیەكاندا روویانداوە بەتایبەتیش لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا/كە لەئێستادا رۆژانە پێشوازی لە هاتن و چونی (110) گەشت دەكات و بەو ژمارەیەش (20) هەزار گەشتیار هاتوچۆ دەكەن.
وتیشی: بەپێی زانیاریەكانی بەردەستیان رۆژانە زیاتر لە (700) فرۆكە بەسەر ئاسمانی عیراقدا گەشت دەكەن و هەموو هەولێكی خۆسیان دەخەنەكار تاوەكو بە خێراترین شێوە مامەڵەی گەشتیاران لە فرۆكەخانەكاندا رایی بكەن.