له راگهیهندراوێكدا، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق ماوەی داخستنی فڕۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستانی بۆ دوو مانگی دیكه درێژکردهوه، لهمبارهیهوه وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئهم ههواڵه رهتدهكاتهوه.
میدیایهكی یهكێتی له زاری سالم سودانی وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویكردۆتهوه، بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی داخستنی ھەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و سلێمانی تا مانگی شوباتی داھاتوو، دوورە لە راستییەوە و ئەو دوو فڕۆکەخانەیە تا کاتێکی نادیار داخراون و کردنەوە و داخستنیشیان لە دەسەڵات و ئەرکی حکومەتی عێراقدایە.
شاینی باسه، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە بڕیاردراوە بەدرێژکردنەوەی ماوەی داخستنی ھەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و سلێمانی بۆ دوو مانگی دیكه، تا ٢٨ی شوباتی ٢٠١٨ .