كەرتی پیشەسازی سوریا نزیكەی 5 ملیار دۆلار زیانی لێكەوتووە

وەزیری پیشەسازی سوریا ئاشكرایكرد: بەهۆی ئەو سزایانەی وڵاتانی رۆژئاوا بەسەر وڵاتەكەیدا سەپاندویانە، هەزاران كارگە لەكاركردن وەستاون‌و كەرتی پیشەسازی سوریاش 4 ملیارو 500 ملیۆن دۆلار زیانی بەركەوتووە.

ئەحمەد حەمۆ وەزیری پیشەسازی سوریا رایگەیاند: ئەو سزایانەی وڵاتانی رۆژئاوا بەسەر وڵاتەكەیدا سەپاندویانە، وایكردووە كارگەكانی وڵاتەكەی بێبەش بن لەبەدەستهێنانی هەموو جۆرە كەرەستەو ماددەیەكی سەرەتایی كە بچێتە پیشەسازیەوە، ئەوەش وایكردوە هەزاران كارگە لەكاربكەون.

ئەحمەد حەمۆ ئاماژەی بەوەشكرد: كەرتی پیشەسازی سوریا 4 ملیارو 500 ملیۆن دۆلار زیانی بەركەوتووە، بۆ ئەو مەبەستەش دیمەشق داوای لەروسیا كردووە یارمەتی بدات لەدووبارە بونیادنانەوەی ئەو پرۆژە پیشەسازیانەی زیانیان بەركەوتووە.