پاش 9 ساڵ لەدامەزراندنی ژووری بازرگانی سلێمانی، واتە ساڵی1976 دەستبەکار بووم لەژووری بازرگانیدا، کە ئەوکات سەرباری کارکردنمان وەک فەرمانبەرێک خەمی گەورەمان ئەوە بوو چی بکەین بۆ بازرگان‌و خاوەن پیشەکانی سلێمانی تا لەو رێیەوە زۆرترین خزمەت بەشاری سلێمانی بکەین، لەسەرەتای هەشتاکاندا کە بواری هاوردەکردن کرایەوە بۆ هێنانی کەرەسەو کاڵاکان لەدەرەوەی عێراق دوای نیوەروانیش کارمان دەکرد تا زۆرترین (هاوردەکار) لەسلێمانیدا تۆمار بکەین‌و مامەڵەی یاساییان زوو بۆ تەواو بکەین، هەمیشە لەکێشمەکێشدا بوین لەگەڵ کۆمپانیا بازرگانیەکانی حکومەتدا تا زۆرترین‌و نایابترین کەرەسەی باش دابەش بکەن بەسەر بازرگانە وەکیلەکاندا تا بەئاسانی بگەنە دەست هاوڵاتیان.
ئەمانە هەمووی مێژوون، مێژووی شارێک کە هەمیشە فشاری لەسەر بوەو بازرگانەکانیش بەشێکی زۆر لەو ئازار گرفتانەیان بەرکەوتووە، بەڵام دواجار توانیویانە سلێمانی بەشارێکی کراوەو بازار رازاوەو پڕ جموجۆڵی بازرگانی بپارێزن.
من كه له‌ژووری بازرگانی دامه‌زرام تا شه‌شی بازرگانیم خوێندبوو، زۆر خولیای خوێندنه‌وه‌ی بواری ئابوری بووم، به‌شداریكردن له‌خولێكی فێركاریی سه‌باره‌ت به‌توێژینەوە‌ی زانستی ئابوری له‌به‌غدا، ده‌روازه‌یه‌كی گرنگ بوو بۆ توێژینەوە‌و بیركردنه‌وه له‌نوسینی چه‌ند نامیلكه‌یه‌ك، كه یه‌كه‌میان سه‌باره‌ت به”مێژووی ژووری بازرگانی سلێمانی” بوو، پاشان سه‌باره‌ت به”مێژووی به‌رهه‌مهێنان‌و كارگه‌كانی شاری سلێمانی”و دواتریش ده‌رباره‌ی دابه‌شوونی جوگرافی پیشه‌سازیی له‌پارێزگای سلێمانی”.
ئه‌م توێژینه‌وانه هه‌موویان به‌تابیعه‌ی ژوور‌و به‌رۆنیۆ چاپ ده‌كران، ئه‌وكات پاره‌و گه‌شه‌ی چاپ زۆر نه‌بوو. ئه‌وه‌ی هه‌رگیز له‌بیرم ناچێته‌وه ئه‌وه بوو كه كاتی ده‌ركردنی ئه‌م كتێبانه له‌ناوه‌ڕاشتی ده‌یه‌ی 1980دا، به‌شێك له‌وانه‌ی له‌ژوور كاریان ده‌كرد تیر‌و توانجی ئه‌وه‌یان تێده‌گرتم كه “ئه‌مه چییه‌و خۆم به‌چییه‌وه خه‌ریك كردووه”! به‌ڵام دواتر كه له‌به‌غداوه داوای چه‌ند زانیارییه‌كیان له‌ژوور كرد ته‌نها له‌م توێژینه‌وانه‌ی مندا ده‌ستده‌كه‌وتن‌و به‌ناچار گه‌ڕانه‌وه بۆ پشتبه‌ستن به‌م توێژینه‌وانه.
ئه‌م توێژینه‌وانه یه‌كی 100 دانه‌یان لێ چاپ كرا، به‌شێكیان نێردران بۆ ژووره بازرگانیه‌كانی عێراق‌و به‌شێكیشمان بۆ كتێبخانه گشتییه‌كان، به‌شێك له‌م توێژینه‌وانه‌ش له‌لایه‌ن به‌ڕێز “ته‌ها ئه‌حمه‌د ته‌ها”وه وه‌رگێڕدران بۆ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی.
له‌توێژینەوە‌ی به‌رهه‌مهێنانی پیشه‌سازیدا كه باسی بوونی كارگه‌كان ده‌كات تا ساڵی 1984، پشتم به‌گه‌ڕان به‌دوای خه‌ڵكی به‌ته‌مه‌ن‌و پیرو دابه‌شكردنی فۆرمدا به‌ست بۆ وه‌رگرتنی زانیاری له‌ناو بازاڕ. ئه‌وه‌ی پێویسته بوترێت سلێمانی به‌راورد به‌شاره‌كانی دیكه له‌پیشه‌و پیشه‌وه‌ریی‌و پیشه‌سازییدا له‌پێشتر بووه، ته‌نانه‌ت ئه‌دمۆنز باس له‌وه ده‌كات كه “سلێمانی به‌تفه‌نگسازیی به‌ناوبانگ بووه”. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌م توێژینه‌وانه‌دا كه به‌شێوه‌ی مه‌یدانی‌و تیئۆریی ئه‌نجامدراون، تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وله‌ویاتی كارگه‌كانی سلێمانی‌و سه‌رمایه‌كانیان‌و توانا‌و وزه‌یان بۆ به‌رهه‌مهێنان، كه چه‌ندین كارگه‌ی جۆراوجۆری وه‌ك پێڵا‌و‌و شایگه‌رو خشت‌و بلۆك‌و بۆری‌و گۆره‌وی‌و مه‌ڕ مه‌ڕ‌و كیسه‌و پلاستیك‌و ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌و پێسته هه‌بووه.
به‌ڵام دواتر له‌قۆناغێكدا ئه‌م گه‌شه پیشه‌سازییه پاشه‌كشه ده‌كات، له‌ساڵانی هه‌شتاكاندا ئێمه زیاتر له 12 هه‌زار به‌ڵێنده‌رممان هه‌بووه، بۆچی؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی هوشیاریی پیشه‌سازیی له‌پاشه‌كشه‌دا بوو، له‌و ساڵانه‌دا ئێمه وه‌ك به‌شی پێشخستن‌و خزمەتگوزاری “ته‌تویرو خه‌دەمات” زۆر هانی خه‌ڵكمان دا بۆ كردنه‌وه‌ی كارگه. وێڕای ئه‌وه‌ی له‌ساڵانی سه‌ره‌تای راپه‌ڕیندا هه‌وڵمان دا له‌ڕێگه‌ی رێكخستنی كار‌و كاسپی‌و بازرگانییه‌وه داهات بۆ ژوور ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین‌و گه‌شه به‌توانای به‌رهه‌مهێنان بده‌ین‌و له‌ئه‌نجامی گرتنه‌به‌ری زنجیره‌یه‌ك رێوشوێندا له‌دوو سێ ساڵی دوای راپه‌ڕیندا زیاتر له‌پێنج هه‌زار كه‌س بوونه ئه‌ندامی ژووری بازرگانی.
50 ساڵی تەمەن، نیو سەدە لەئەزمونی بازرگانی‌و پیشەسازی هاوکات بەئاستێکی باشی تواناداری داراییەوە هاوکارە بۆ گرنگیدان‌و بوژاندنەوەی زۆرتری بیری داهێنان‌و جوڵە بنچینەییە هەمەلایەنەکان‌و فراوانترکردنی پانتایی چالاکی بازرگانی‌و پیشەسازی‌و پیشەیی، ئەمەش بەهاندان‌و پشتگیری دارایی بۆ ئامادەکردن‌و خۆشکردنی بواری توێژینەوەی زانستی لەسەر بنەمای تیۆری‌و پراکتیکی مەیدانی‌و کردنیان بەپلانی کاری ساڵانە، ئەمەو هاوکاری کردن‌و پەیوەندی‌و زانیاری گۆڕینەوە لەگەڵ ژورە بازرگانیەکانی وڵاتانی پێشکەوتوو خاوەن ئەزمونداو سەردانی ئەندامانی ئەنجومەن‌و فەرمانبەرانی ژوور بۆ ژوورە بازرگانییە ئەوروپیەکان بەمەبەستی شارەزابوون لەتوانای دەسەڵاتی ژوورە بازرگانییەکان‌و کار‌و کاردانەوەیان لەسەر رەوتی ئابوری‌و تەنانەت سیاسیش لەوڵات بەڕێوەبردندا، شارەزایی ژوورە بازرگانییە ئەوروپیەکان بۆ ئەزمونی مێژووینەیان دەگەرێتەوە کە سەدان ساڵ پێش ئێمە بوون، سەرکەوتوویی وڵات لەسەرکەوتوویی ئابوری‌دا دەبینرێتەوەو لەمەشدا بەشی شێر بەر ژوورە بازرگانیەکان دەکەوێت، هەربۆیە ژوورە بازرگانیەکان لەتەواوی جیهان، بەتایبەت لەرۆژئاوادا رۆڵی سەرەکی کارتێکردنیان هەیە لەسەر هەموو بوارەکانی ژیان‌و ژوورە بازرگانییەکان تۆڕێکی تۆکمەی پەلهاوێژی پەیوەندیدارن.
لەیادی 50 ساڵەی ژووری بازرگانیدا درود بۆ گیانی هەموو ئەوانەی بەشداری دامەزراندنی ژووریان‌و لەرێی ژووری بازرگانییەوە خزمەتیان بەم دەڤەرە کردوە.
محەمەد جەزا بەرزنجی
کارمەندی پێشووی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی