بەبێ ڤیزا سەردانی روسیا بکە

ئاژانسی ئەنتەرفاکسی روسی بڵاویکردەوە، حکومەتی روسیا بڕیاریداوە لەکاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی موندیالی ٢٠١٨ هەموو کەسێک وەک هاندەر دەتوانێت بەبێ ڤیزا سەردانی روسیا بکات.

ئاژانسەکە ئاشکرایکردووە بەپێی بڕیارێکی حکومەتی روسیا ساڵی داهاتوو و لەکاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی موندیال کە لە روسیا بەڕێوەدەچن هەر کەسێک بیەوێت بۆ بینینی یارییەکان سەردانی روسیا بکات هاوڵاتی هەر وڵاتێک بێت دەتوانێ بەبێ وەرگرتنی ڤیزا و تەنها بەهەبوونی ناسنامەی هاندەری بێتە ناو خاکی روسیا.

لەبارەی ناسنامەی هاندەریش رایگەیاندووە کە ناسنامەکە بۆ خەلکی هەموو وڵاتێک بەردەست دەبێت و هەموو کەسێک دەتوانێت بەئۆنڵاین و بەڕێگەی سایتێکی تایبەت ناسنامەکە بەدەست بهێنێت کە جێگەی ڤیزا دەگرێتەوە و تەنها یەک وێنەی کەسەکە پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ناسنامەکە.