ئەمڕۆ لەم شوێنانە نەوت دابەش دەكرێت

بڕیارە ئەمڕۆ دابەشكردنی نەوت لە مەڵبەندی دوو نێو شاری سلێمانی دەست پێبكات و چەند گەڕەکێک نەوت وەردەگرن.

محەمەد حەسیب بەڕێوەبەری فەرمانگەی نەوت و كانزاكان لە سلێمانی رایگەیاند ئەمڕۆ چوارشەممە لە گەڕەكەكانی مەڵبەندی دووی سلێمانی نەوتی سپی دابەش دەكرێت.

روونیشیكردەوە كە ئەمڕۆ دابەشكردنی نەوت لە گەڕەكەكانی ئیبراهیم پاشا، ئیبراهیم ئەحمەد، ئازادی دوو، مامە یارە، مەلكەندی، گوێزەی تازە و تویمەلیكی دوو بەڕێوەدەچێت.