دەزگای ناوەندی ئاماری عیراق رایگەیاند، بژێوی ژیانی هاوڵاتیانی عیراق لەئاستێكی نزمدایەو نزیكەی 4 ملیۆن كەسیش بێكارن.
دەزگای ناوەندی ئاماری سەر بەوەزارەتی پلاندانی عیراق لەراپۆرتێكیدا ئاشكرایكردوە، ژمارەی دانیشتوانی عیراق بەبێ هەرێمی كوردستان 37 ملیۆنو 139 هەزارو 519 كەسەو رێژەی گەشەكردنی دانیشتوانیش لەسەدا 2 پۆینت 61 راپۆتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، رێژەی لەسەدا 10 پۆینت 8ی ئەو كەسانەی توانای كاركردنیان هەیە بێكارن، ئەوەش نزیكەی 4 ملیۆن كەس دەكات.
جگە لەوەش لەسەدا 5 پۆینت 2ی دانیشتوانی عیراق خاوەن پێداویستی تایبەتن ئەوەش بەو مانایەدێت هەژاری تەشەنەی كردوەو بژێوی خەڵكیش لەئاستێكی نزمدایە.