تائێستا دەروازە سنوریەکانی پەروێزخان و حاجی ھۆمەران لەنێوان کردنەوە و مانەوەی بەداخراوی ماوەتەوە و کۆماری ئیسلامی ئێرانیش داخستنەکە بە تاک لایەنی ناو دەبات.
ئەحمەد کەلاری ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند” وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی نوساراوێکمان ئاراستەی قونسوڵیەتی ئێران کرد لە سلێمانی تا ھۆکاری دواکەوتنی نەکردنەوەی خاڵە سنوریەکانمان پێڕابگەیەنن”.
ڕاشیگەیاند” بەنوسراوی فەرمی وەڵاممان درایەوە قونسوڵیەتی ئێران لەنوسراوەکەیدا دەڵێت ئێمە لەگەڵ داخستنی خاڵەسنوریەکان نین دەوڵەتی عێراقی تائێستا خۆی ڕەزامەندی نەداوە بۆکردنەوەی ئەو خاڵە سنوریانە بۆیە ئێمە دامان نەخستووە”.
ئاماژەی بەوەشدا” حکومەتی ئێرانی بەنیازە شاندێکی خۆی بنێرێت بۆلای حکومەت عێراقی تالەنزیکەوە قسەبکەن لەسەر کردنەوەی خاڵە سنوریەکانی پەروێزخان و حاجی ھۆمەران”.
ماوەی چەند مانگێکە ھەردوو مەرزی پەروێزخان و حاجی ھۆمەران بەڕوی کاری بازرگانی و ھاتوچۆی ھاوڵاتیاندا داخراوە و تائێستا وادەیەک بۆ کردنەوەیان دیارنیە.