به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌پێی كارتی زیره‌كی دابه‌شكردنی نه‌وت، هیچ كه‌سێك ناتوانێت نه‌وت له شوێنێكی دیكه وه‌ربگرێت، جگه له مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی خۆی كه بۆی دیاریكراوه و دابه‌شكردنی نه‌وتیش به‌رده‌وام ده‌بێت.
محه‌مه‌د حه‌سیب به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی رایگه‌یاند: ئه‌م كارته زیره‌كه‌ی كه ئێستا دراوه به هاووڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی نه‌وت، شوێن و مه‌ڵبه‌ندی هه‌موو خانه‌واده‌یه‌كی له‌سه‌ر دیاریكراوه، بۆیه ناتوانن له هیچ شوێنێكی دیكه نه‌وت وه‌ربگرن.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی وتیشی: ئه‌و ته‌نكه‌رانه‌ی نه‌وت دابه‌ش ده‌كه‌ن جیهازێكیان پێیه، كارته‌كه ده‌خوێنێته‌وه و له‌و ڕێگه‌یه‌وه مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی دیاری ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامی دابه‌شكردنی نه‌وتیش محه‌مه‌د حه‌سیب بۆ میدیایه‌كی یه‌كێتی ئاشكرای ده‌كات، دابه‌شكردنی نه‌وت به‌رده‌وام ده‌بێت، هێشتا مه‌ڵبه‌ندی 1 ته‌واو نه‌بوه‌و ئه‌مڕۆش 6 ته‌نكه‌ر نه‌وت نێردراوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێت.