“نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە”

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، ئەو گەشبینە بە داهاتووی نرخەكانی نەوت و بەرز بوونەوە تۆمار دەكات.

(جەبار لعێبی) وەزیری نەوتی عێراق لەشاری ڤیەننا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، پێشبینی دەكات بۆ چارەگی یەكەمی ساڵی داهاتوو نرخی نەوت بەرز بوونەوە تۆمار بكات.

ناوبراو راشیگەیاندووە، ئاستی یەدەگی نەوت لەجیهان دابەزینی تۆماركردووە، ئەوەش ئاماژەی ئەوەیە كە نرخەكان بەرز بوونەوە تۆمار دەكەن.