وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشكرایكرد وەزارەتەكەیان كۆتا گرێبەستی قۆناغی چوارەمی پێدانی گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیای ئەنەرجی كوەیتی و دراكون ئۆیڵی ئیماراتی ئیمزاكرد بۆ پەرەپێدانی 9 كێڵگەی نەوتی دۆزارەوە .
عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق بە سۆمەریەنیوزی ڕاگەیاندووە وەزارەتی نەوتی عیراق گرێبەستی لەگەڵ دوو كۆمپانیای كوەییت و ئیماراتدا ئیمزاكرد بەپێی ناوەڕۆكی گرێبەستەكەش كومپانیای ئەنەرجی كوەیتی خاوەنی لەسەدا 70 پشكەكانی كێڵگە نەوتیەكەیەو كۆمپانیای دراكون ئۆیڵ ی ئیماراتیش خاوەنی لەسەدا 30 یە هاوكات بەڕێوبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای ئەنەرجی كوەیتی ئاماژەی بەوەكردووە پەیوەندییەكانی نێوان عیراق و كۆمپانیاكەمان لە ساڵی 2010 وە دەستی پێكرد كاتێك كۆمپانیاكەیان دوو گرێبەستی لە قۆناغی سێەمی پێدانی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عیراق ئیمزاكرد بۆ پەرەپێدانی كێڵگە غازییەكانی سیبا و مەنسوریە لە ئێستاشدا لە كارەكانی لەعیراق بەردەوامە.