به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی له‌هه‌وڵی دابینكردنی جۆزه‌ی 20 ئه‌مپێریدایه بۆ سه‌رجه‌م پارێزگای سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ش ئاشكرایده‌كات، “سه‌ره‌تا له‌ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری سلێمانی جێبه‌جێی ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوبێت، ئه‌وا له‌سه‌نته‌ری سلێمانیش كاری پێده‌كه‌ین”، ده‌شڵێت:”دوو كاتژمێر كاره‌بای نیشتیمانی زیادیكردوه”.
سالار حسامه‌دین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاره‌بای سلێمانی له‌لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند، “له‌به‌رنامه‌ماندایه پڕۆژه‌ی جۆزه‌ی ٢٠ ئه‌مپێری بۆ ناوچه‌ی شاره‌زورو سه‌یدسادق و چه‌مچه‌ماڵ و ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین جێبه‌جێبكه‌ین”.
وتیشی:”جۆری ئه‌م جۆزه‌یه‌ی له‌م قۆناغه‌دا به‌كاریده‌هێنین، پشكنین بۆ نمونه‌كانیان كراوه‌و هه‌موی جۆری زۆرباشن و كۆمپانیاكانمان ئاگاداركردۆته‌وه بڕی پێویست بۆ ئه‌و ناوچانه دابینبكه‌ن”.
به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌بای سلێمانی ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه، به‌شێكی زۆری هاوڵاتیانیش له‌سه‌نته‌ری شاری سلێمانی داوای جۆزه‌ی ٢٠ ئه‌مپێریان كردوه‌و هه‌وڵده‌درێت بۆیان دابینبكه‌ن، “وه‌كو وتم سه‌ره‌تا له‌ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری سلێمانی جێبه‌جێی ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوبێت، ئه‌وا له‌سه‌نته‌ری سلێمانیش كاری پێده‌كه‌ین”.
هاوكات ڕونكردنه‌وه‌یدا سه‌باره‌ت به‌زیادبونی كاته‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتیمانی و وتی:”ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه كه‌شوهه‌وا جێگیره‌و به‌كارهێنانی كاره‌با له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه كه‌میكردوه، ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیی به‌زیادبونی پێدانی كاره‌باوه هه‌یه‌و تاوه‌كو كه‌شوهه‌وا به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا بمێنێته‌وه پێدانی كاره‌باش به‌هه‌مانشێوه ده‌بێت كه دوو كاتژمێر زیادیكردوه”.