بەبۆنەی تێپەڕبوونی نیوسەدە لەكاری بەپیشەیی كردنی ڕەوتی بازرگانیو پیشەسازی لەشاری سلێمانییدا.
پێمخۆشە سوپاسو دەستخۆشی لەڕچەشكێنانو دامەزرێنەرانی ئەم ژوورە بكەم. كە توانیان بەردی بناغەی ئەم ڕێكخراوە دابنێنو شاری سلێمانیش شان بەشانی شارەكانی تری عێراق بكەنە خاوەنی ئەم سیما هاوچەرخە لەكاری ڕێكخراوەییدا، ئەم ژوورە 11 دەستەی هەڵبژێردراو لەپەنجا ساڵی ڕابردوودا ماندوونەناسانە شەمەندی كارو خزمەتیان گەیاندە دەستی ئێمە، ئێمەش وەك خولی 11 هەڵبژێردراوی ژوور ئەو شەرەفەمان پێبڕا كە درێژەپێدەری ئەو ئەركە مەزنە بین بۆ خزمەتكردن بەڕەوتی بازرگانیو پیشەسازی لەشارەكەماندا، هیواداریشم توانیبێتمان لەئاستی ئەو بەرپرسیارێتییەدا بینو توانیبێتمان مشتێك بخەینە سەر خەرواری كارو خزمەتی هاوكارانی پێشینمان، پێمخۆشە لەیادی داگیرسانی مۆمی پەنجا ساڵەی تەمەنی ئەم ژوورەدا ئاماژە بە بەشێک لەو كارو چالاكیانە بدەم كە بەهەوڵو تێكۆشانی هاوكارانم لەم چەندساڵەی كارمان بەرجەستەمان كردووە لەوانە:
1. دامەزراندنی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانیو پیشەسازی هەرێمی كوردستان، بەهەوڵو كۆششی ژوورە بازرگانییەكانی هەرێم توانیمان ئەم یەكێتییە لەهەرێمی كوردستان دابمەزرێنینو شێوە سەربەخۆییەك لەكارەكانمان وەدیبهێنین كە پێشتر بۆ هەموو پرسێكی ئابووریو بازرگانیو پیشەسازیو تەنانەت كارگێڕیش دەبوو بگەڕاینایەوە بۆ یەكێتی ژوورە بازرگانییەكانی عێراق.
2. بەئەندام بونمان لەیەكێتی ژوورە بازرگانییەكانی جیهاندا، كە ئەمەش گرنگییەكی گەورەی هەیە لەسەر ئاستی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان. بەتایبەتیش لەدنیای ئەمڕۆی جیهانگیرییدا.
3. دروستكردنی پردی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا بەتایبەتیش ئەوروپاو ڕوسیاو ئەمریكاو وڵاتانی دراوسێو كەنداو، لەڕێگەی واژۆكردنی پڕۆتۆكۆلی هاوبەشو بەشداری كردنمان لەچەندین كۆنفرانسو كۆبوونەوەو كۆڕبەندو ناردنی شاندی بازرگانی بەشێوەی ڕێكخراو بۆ ڕوداوە ئابووریو بازرگانیو پیشەسازییەكانو بەپێچەوانەشەوە پێشوازیكردن لەباڵوێزو كونسوڵو نوێنەرانی پاشكۆ بازرگانییەكانو ژوورە بازرگانییەكانی جیهانو شاندە بازرگانییەكان، بەڕێوەبردنی كۆبوونەوەی دووقۆڵی لەگەڵیانداو ڕێكکەوتن لەسەر كاری هاوبەشو هاوكاری كردنی یەكتر.
4. كاركردنی بەردەواممان بۆ چارەسەری گرفتو كێشە هەنوكەییەكانی بەردەم ڕەوتی بازرگانیو پیشەسازیو كێشەكانی دەروازە نێودەوڵەتییەكان، هەوڵدانمان بۆ بەئەندامبونمان لەو لیژنانەی لەسەر ئاستی ئەنجومەنی وەزیرانو پارێزگاكان پێكدەهێندرێن بۆ چارەسەری كێشەو گرفتە بازرگانیو پیشەسازییەكان. لەم كارەشماندا ڕۆڵی بەرچاومان گێڕاوە.
5. دامەزراندنی سەنتەری زانیاری كار (BIC) لەژوورەكەمان بۆ كۆكردنەوەی داتاو زانیاری لەسەر سێكتەرە ئابووریەكانو پێشكەشكردنی خولی ڕاهێنان بۆ دەرچوانی زانكۆو پەیمانگاكان بەمەبەستی بنیاتنانی پڕۆژەو پێشەكەشكردنی خول بۆ ئەو كەسانەی خاوەنی پڕۆژەنو دەیانەوێت گەشە بەپڕۆژەكانیان بدەن. چەندین كاری تری ئامارو ڕاپۆرتو لێكۆڵینەوە.
6. دامەزرندانی راوێژكاری كشتوكاڵی لەژوورەكەمان، بۆ بەدواداچوونو كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر سێكتەری كشتوكاڵ كە بەیەكێك لەسێكتەرە گرنگەكانی ئابووری هەرێم ئەژمار دەكرێت، توانیومانە لەڕێگەی ئەم بەشەوە لێكۆڵینەوە لەم سێكتەرەدا بكەینو چەندین كۆنفراسو كۆبوونەوە رێكبخەینو دواتر ڕاسپاردەی زانستی پێشكەشی حكومەتی هەرێمو وەزارەتی كشتوكاڵ بكەین بۆ چاكسازی لەم سێكتەرەداو پاراستنیو چارەسەری كێشەكانی
7. بەسیستەم كردنی كارەكانی ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی، واتە بەكارهێنانی تەكنەلۆژیا لەڕاییكردنی كاروباری بازرگانانو پیشەسازاندا، لەم قۆناغەی ئێستادا ژوورەكەمان كۆتایی بە بەكارهێنانی كاغەز هێناوەو سەد لەسەدی كارەكانمان لەڕێگەی سیستەمێكی ئەلكترۆنیەوە ڕای دەكرێت، بەرنامەشمان وایە لەقۆناغی دووەمدا گەڕانو تۆماركردنی ناوی بازرگانی سەرەتای لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە ئەنجامبدرێت. واتە بازرگانانو پیشەسازان دەتوانن لەماڵەكانی خۆیانو شوێنی كارەكانیانەوە گەڕان بۆ ناوی بازرگانی بكەنو بەشێوەیەكی سەرەتایش تۆماری بكەن. بەرنامەڕێژیمان كردووە لەقۆناغی سێیەمدا نوێكردنەوەی پێناسی ئەندامانمانو زۆر كاری تر لەڕێگەی هێڵی ئینترنێتەوە ڕێكبخەین.
8. كاركردن بۆ دروستكردنی پڕۆژەی گەنجینەكانی سلێمانی لەلایەن ژوورەكەمانەوە، كە بریتیە لەدروستكردنی 900 گەنجینەی بازرگانی لەسەر ڕووبەری زیاتر لە 500 دۆنم زەوی، ئەم پڕۆژەیە گەورەترین پڕۆژەی گەنجینەیە لەسەر ئاستی سلێمانی كە بەپێی ستانداردی جیهانی بەشێوەیەكی هاوچەرخ بنیاد دەنرێت. دەتوانێت پێویستی شار تا ڕادەیەكی باش بۆ پاراستنی خۆراكو پێداویستی دابینبكاتو گرێبهستی گهنجینهكان لهڕێگهی ژووری بازرگانیو پیشهسازی سلێمانییهوه ئهنجامدهدرێن، بهگوێرهی ماددهی 22 لهیاسای ژماره 22ی ساڵی 1986، كه بهڕێز وهزیری شارهوانیو گهشتوگوزار له4/11/2017دا رهزامهندی لهسهر نواندووه.
9. بەهەوڵو كۆششی هاوكرانمان توانیمان ببینە خاوەنی بینای پێشانگای سلێمانی نێودەوڵەتیی لەسەر ڕووبەری 65000 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە، كە ئێستا لەقۆناغی فراونكردنو نۆژەنكردنەوەدایەو بوجەیەكی بۆ تەرخان كراوە بەبڕی 5 ملیۆن دۆلار. جێی ئاماژەیە ئەم پێشانگایە لەساڵی 2006 بیناكراوەو تا ئێستا زیاتر لە30 پێشانگای نێودەوڵەتیو هەرێمی تێدا كراوەتەوەو گرنگییەكی زۆری ئابووری هەیە بۆ شاری سلێمانیو ڕۆڵێكی كاریگەری هەبووە لەڕاكێشانی وەبەرهێنی بیانیو كردنەوەی لقی كۆمپایاكانیان لەهەرێمی كوردستانداو بنیاتنانی پڕۆژەی وەبەرهێنی لەم شارەدا.
10. تاپۆ كردنی ناوچهی پیشهسازی بهههوڵو كۆششی ژووری بازرگانیو پیشهسازی سلێمانی.
11. كاركردنمان بۆ دروستكردنی چهند بازاڕێكی میللی لهچهند شوێنێكی شاری سلێمانی بۆ دهستگێڕهكان، ئهم كارهش رۆڵی دهبێت لهرێكخستنهوهی شهقامو شوێنه گشتییهكان.
12. بۆ ئاگاداربوون لەژمارەو كارو بەرهەمی كارگەكانی سنوری پارێزگای سلێمانیو ئیدارەی گەرمیان ژوورەكەمان پڕۆژەی ڕوپێوی كارگەكانی ڕێكخست بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی سلێمانی لەسنوری پارێزگای سلێمانیو ئیدارەی گەرمیاندا، بەرهەمی ئەم كارەمان كردە ڕاپۆرتێكو پێشكەشی فەرمانگا پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێمان كرد تا ئاگاداری ڕەوشی كارگەكان بن، پلانی ستراتیژی گرنگ بۆ ئایندەیان دابنێنو چارەسەری كێشەو گرفتەكانیان بكەن.
13. ژوورەكەمان بڕیاری داوە ڕوپێوی لەكەرتی كشتوكاڵدا بكاتو بۆ ئەم مەبەستە بوجەیەكی تەرخان كردووە. بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی سلێمانی ئەم كارە ڕێكبخات، پلانیشمان لەم كارەمان ئەوە ئاستی بەرهەمی كشتوكاڵیمان بزانینو كێشەو گرفتەكانی ئەم سێكتەرە دیاری بكەینو دواتر بەرهەمی ئەم كارەشمان پێشكەشی حكومەتو فەرمانگا میرییەكان بكەین تا لەبەر ڕۆشنایی ئەم كارە پلان بۆ گەشەی ئەم سێكتەرە دابڕێژنو چارەسەری كێشەو گرفتەكانی بكەن.