ئەمساڵ داهاتی هێڵی ئاسمانیی عیراق 50 ملیۆن دۆلار زیادیكردووە


 كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عیراق ئاشكرایكرد، داهاتی ئەمساڵیان بەراورد بەساڵی رابردوو 50 ملیۆن دۆلار زیادیكردووە.

میران فەرید بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عیراق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، دەرئەنجامەكانی ئاماری ئەمساڵ دەریانخستووە داهاتی كۆمپانیاكەیان، بەراورد بەداهاتی ساڵی 2016، بڕی 50 ملیۆن دۆلار زیاترە، هۆكاری ئەو زیادبوونەش بۆ بەدواداچونە بەردەوامەكانی وەزارەتی گواستنەوەی عیراق دەگەڕێنێتەوە.

بەڕێوەبەری كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عیراق ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو ژمارانە داهاتی ئەمساڵی حەج‌و عەمرەو فرۆشتنی تكتی پێش وەختی گەشتەكان‌و داهاتی مانگی كانوونی یەكەمی ئەمساڵی تێدا نیە.