پەرلەمانی عیراق بەبێ ئەوەی دەنگی لەسەر بدات، پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتووی بۆ حكومەت گەڕاندۆتەوە، ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانیش رایدەگەیەنێت، گەڕاندنەوەی بودجە بۆ ئەنجومەنی وەزیران پێشێلكاریی دەستووریو یاساییە.
جەبار عەبادی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لەبەیاننامەیەكدا سەرسوڕمانی خۆی نیشانداوە، كە سەرۆكایەتی پەرلەمان چۆن بەوشێوەیە مامەڵە لەگەڵ گرنگترین یاسادا دەكاتو سنووری دسەڵاتەكانی خۆی تێدەپەڕێنێتو مافی پەرلەمانی بۆ سەرۆكایەتی زەوتدەكات.
جەبار عەبادی ئاماژەی بەوەشكرد، دواخستنی پەسەندكردنی ئەو یاسایە لەپێناو بەرژەوەندی كەسێتیو هەڵبژاردندایە، ئەوەش زیانی گەورە بەدەوڵەتو هاوڵاتیان دەگەیەنێت، بۆیە پێویستە بەزووترین كات سەرۆكایەتی پەرلەمان ئەو پرۆژەیاسایە لەخشتەی دانیشتنەكانی خۆیدا دابنێت.