توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی ئاشكرایكردووه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ساڵی 2025دا پێویستی به‌نه‌وتی وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نامێنێت، دوای ئه‌وه‌ی كه قه‌یرانی دارایی ناچاری ده‌كات زه‌مینه‌ی گه‌ڕان به‌دوای وزه‌ی نوێ‌دا فراوان بكات.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ناوه‌ندی دیبلۆماتی بۆ توێژینه‌وه‌ی ستراتیژیی، ئه‌مریكا به‌هۆی ئامێری نوێ‌و به‌رده‌وامی پێشكه‌وتنه‌وه له‌بواری دۆزینه‌وه‌ی وزه‌ی نوێ‌دا، به‌تایبه‌تیش دۆزینه‌وه‌ی نه‌وتی ده‌رهێنراو له‌به‌رد، له‌ساڵی 2025دا پێویستی به‌نه‌وتی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نامێنێت.
له‌ماوه‌ی ڕابردووش‌دا (باراك ئۆباما) سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پێویستی به‌نه‌وتی وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌مێنێت.