عیراق به‌پێی پلانێك به‌رهه‌می نه‌وت به‌رزده‌كاته‌وه‌

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق رایگه‌یاند: عیراق پلانێكی ئاماده‌كردوه‌ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می كێڵگه‌ی نه‌وتی ناسرییه‌ له‌ 90 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌وه‌ بۆ 200 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌ له‌ ماوه‌ی 2 ساڵی داهاتوودا، به‌بێ هاوكاری كۆمپانیا بیانییه‌كان.

ئه‌مڕۆ 23-12-2017، جه‌بار لعێبی وه‌زیری نه‌وتی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: عیراق پلانێكی ئاماده‌كردوه‌ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می كێڵگه‌ی نه‌وتی ناسرییه‌ له‌ 90 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌وه‌ بۆ 200 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌ له‌ ماوه‌ی 2 ساڵی داهاتوودا، به‌بێ هاوكاری كۆمپانیا بیانییه‌كان.

هه‌رله‌و به‌یاننامه‌یه‌دا وه‌زیری نه‌وتی عیراق ئاماژه‌ی به‌ هیچ خشته‌یه‌كی كاتی نه‌كردوه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی جۆنێتی پلانه‌كه‌.

كێڵگه‌ی ناسریه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كێڵگه‌ گه‌وره‌كانی نه‌وتی عیراق كه‌ له‌ ساڵی 1973 ه‌وه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌و ده‌كه‌وێته‌ سنووری پارێزگای زیقاره‌وه‌.