هاوڵاتیانی عیراق لە كرینی یەكەی نیشتەجێبووندا لەتوركیا بوونەتە یەكەمین


 بەپێی چەند داتاو ئامارێكی رەسمی هاوڵاتیانی عیراق لە كرینی شووقەو یەكەی نیشتەجێبووندا لەتوركیا بوونەتە یەكەمین و لەو بوارەشدا پێش هاوڵاتیانی كەنداو كەوتوون.
 
بەپێی ئەو ئامارانەبێت كە حكومەتی توركیا بڵاویكردونەتەوە  بەتەنها لەمانگی رابردوودا هاوڵاتیانی عیراق 405 یەكەی نیشتەجێبوونیان لەو ووڵاتەدا كریوەو بەوەش پیش هاوڵاتیانی سعودیە كەوتوون  كە لەو ماوەیەدا تەنها 239 یەكەی نیشتەجێبونیان كریوەو كوەیتیش لەو كرینانەدا پلەی سێیەمی گرتووە.

هەربەپێی ئامارەكە بەهۆی زۆری خواست لەسەر كرینی یەكەو شوقەی نیشتەجێبوونەوە لە توركیادا داهاتەكانی ئەو كەرتە لەمانگی رابردووداو بەراود بە هەمان مانگی ساڵی رابردوو بەرێژەی سەدا  21 پۆینت 4 بەرزبۆتەوە.

ئەوەشخراوەتەروو كە زۆرترین ئەو یەكە نیشتەجێبیانەی لە توركیادا بە هاوڵاتیانی بیانی فرۆشراون دەكەونە شاری ئەستەنبوڵ و ئەنتاڵیا وە كە زیاتر وەك ناوچەو شاری گەشتیاری دەناسرێن.