بانكی نێوده‌وڵه‌تی بڕی (500) ملیۆن دۆلار قه‌رز به تونس ده‌دات . له‌مبارییه‌وه ( ریاز بالتیب) وه‌زیری وه‌به‌رهێنان و هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی تونس رایگه‌یاند، بانكی نێوده‌وڵه‌تی ره‌زامه‌ندی نیشاندا بڕی (500) ملیۆن دۆلار قه‌رز به‌و وڵاته‌كه‌ی بدات
گووتیشی ئه‌و پاره‌یه له پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه‌ی ئه‌مساڵ و بوژاندنه‌وه‌ی ئابووریی تونس به‌كارده‌هێندرێت .
ئه‌مه بۆ دووه‌مین جاره بانكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ماوه‌ی كه‌متر له سالێك قه‌رز به تونس ده‌دات، دوای ئه‌وه‌ی له مانگی تشرینی دووه‌می رابردوو بڕی (500 ) ملیۆن دۆلار قه‌رزی دیكه‌ی به تونس دا .