شاندێكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی به‌مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگادار بوون له كێشه‌و گرفته‌كانی پیشه‌سازان و خاوه‌ن كارگه‌كان سه‌ردانی كارگه‌ی هالهیان كرد و خه‌ڵاتی رێزلێنانیان به‌خشیه خاوه‌نی كارگه‌كه.
كارگه‌ی هاله یه‌كێك له‌و كارگه گهورهكانهیه كه ژماره‌یه‌كی زۆر هه‌لی كاری بۆ گه‌نجان ڕه‌خساندووه له ناو كارگه‌كه‌دا، به ناڕاسته‌وخۆش ژماره‌یه‌ك كه‌س لێ سودمه‌ندن، كۆمه‌ڵێك كێشه‌و گرفتیان هه‌یه وه‌ك، گرانی كرێی كاره‌با و ئاو و زه‌مانی كرێكاران.
لای خۆشیه‌وه ئه‌دیب عه‌لی، خاوه‌نی كارگه‌ی هاله بۆ دروستكردنی ماست و به‌رهه‌مه‌كانی شیره‌مه‌نی ڕایگه‌یاند ”زۆر خۆشحاڵ بووین كه لیژنه‌یه‌كی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی، سه‌ردانیان كردین، له نزیكه‌وه گویان له كێشه‌و گرفته‌كانمان گرت، هیوادارین كێشه‌كان بگه‌یه‌نن به لایه‌نه پهیوهندیداراكان و هه‌وڵی چاره‌سه‌ر كردنی بده‌ن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا به‌رهه‌مه‌كانمان له ڕووی نرخ و و كوالێتییه‌وه ده‌توانن كێبڕكێی به‌رهه‌می ده‌ره‌كی بكه‌ن، له كاتێكدا هه‌موو كه‌ره‌سته خاوهكانمان له‌سه‌ر گران بوو نرخمان به‌رز نه‌كردۆته‌وه”.
شانده‌كه‌ی ژووری پێشه‌سازی سلێمانی پێكهات بوو له ”بەختیار مەحمود و ئاراس عەبدولکەریم و دلاوەر عەلی سۆفی کەریم و ئازاد شمقار” ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێری ژووری بازه‌گانی و پیشه‌سازی سلێمانی.