لەڕێوڕەسمێکدا لەشاری سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و سەرۆکی ژوور.
ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٦/١٥ لەشاری سلێمانی بەئامادەبونی، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یه‌كێتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و د.هه‌ڤاڵ ئهوبوبهكر، پارێزگاری سلێمانی و ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی د.دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆكی یه‌كێتی ژووره بازرگانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و سیروان محه‌مه‌د، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی فەرمانگە حکومیەکان و بەرپرسانی حزبی لەهۆتێل ڕۆتانا ڕێوڕەسمی خەڵاتی ڕێزلێنان درا بە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و سەرۆکی ژوور.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگه‌یاند: بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، سەرەتا لە دڵەوە پیرۆزباییتان لێ دەکەم بەبۆنەی خەڵات کردنتان لەلایەن یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی عێراقەوە وەک چالاکترین ژوور لە بواری داهێنان و بازرگانی و وەبەرهێناندا. داوای لێبوردنیشتان لێ دەکەم کە نەمتوانی بەشداری ڕێوڕەسمەکەتان بکەم، بۆ بەندە کە بە درێژایی ساڵانی رابردوو لە نزیکەوە لەگەڵ ئێوە کارم کردوە و ئاگاداری کار و چالاکییەکانتانم، دیاریکردنی ئێوە وەک چالاکترین ژوور لەسەر ئاستی عێراقدا شتێکی چاوەڕواننەکراو نەبوو”.
له په‌یامه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم هاتووه، ”ئێوە نەک تەنها لە بواری داهێنان و بازرگانی و وەبەرهێناندا شایستەی خەڵات کردن و رێزلێنانن، بەڵکو شایستەی زۆر لەوە گەورەتریشن، چونکە بازرگان و وەبەرهێنەرانی سلێمانی لەماوەی ساڵانی پڕ لە قەیرانی رابردوودا بە هەستی بەرپرسیارێتی نیشتمانییەوە هاوکار و یارمەتیدەری حکومەت و خەڵک بوون لە تێپەڕاندنی رۆژە سەختەکاندا”.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، بێ گومان خەڵکی سلێمانی و بەرپرسانی پارێزگاکەش زۆر بە باشی ئاگاداری کەموکوڕییەکانی حکومڕانی و ئیدارەدانن، کەچی سەرباری هەموو کەموکوڕییەکانیش جێی خۆشحاڵییە لە زۆر بواردا سلێمانی پێشەنگە لەسەر ئاستی عێراقدا. زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی عێراقدا وەک باشترین زانکۆ دیاری کراوە، پۆلیسی سلێمانی وەک باشترین پۆلیس و بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆڕتی سلێمانی وەک باشترین بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆڕتی عێراق و کەرتی تەندروستی سلێمانیش سەرباری هەموو کەموکوڕییەکان لە باشترین بەڕێوبەرایەتییەکانی تەندروستییە لەسەر ئاستی عێراقدا.
هۆکاری هەموو ئەم پێشکەوتنانەش بۆ کلتوری رەخنەگرتن و چاوکراوەیی دانیشتوانی پارێزگاکە دەگەڕێتەوە، ئێمە نەک هەر بە رەخنە و ناڕەزایی خەڵک نیگەران نین، بەڵکو پێشوازیشی لێ دەکەین چونکە بە دڵنیاییەوە رەخنە و ناڕەزایەتییەکان دەبێتەهۆی بەخۆداچوونەوە و پێشکەوتنی زیاتر.
لە کۆتاییدا لەگەڵ پیرۆزبایی دووبارەم، هیوای سەرکەوتن و دەستکەوتی زیاترتان بۆ دەخوازم و دڵنیاشم ئەم بۆنەیە هاندەرێک دەبێت بۆ ئەوەی لە داهاتوودا هەوڵی زیاتر بدەن بۆ خزمەتکردنی وڵاتەکەتان و دڵنیاشتان دەکەمەوە لە هەر هەوڵێکدا بۆ خزمەتکردنی خەڵک بەندە و حکومەتی هەرێم بە هەموو تواناوە پشتیوانتان دەبین.
دكتۆر سه‌لام عه‌بدوڵڵا، به‌رێوبه‌ری گشتی ژووری له وته‌یه‌كدا، به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوانی كرد و رایگه‌یاند ”به‌رێوه‌چوونی كۆبوه‌نه‌وه‌ی یه‌كێتی ژووره بازرگانییه‌كانی عێراق له شاری سلێمانی ، جێگه‌ی شانازییه بۆ شاره‌كه‌مان، سپاسیان ده‌كه‌ین و هیوا سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین، ئێمه ئه‌مرۆ لێره كۆبوینه‌ته‌وه بۆ به‌رێوه‌چوونی مه‌راسیمی ڕێزلێنان له ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و كه‌سایه‌تی سه‌رۆكی ژوور، به ناوی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و كارمه‌ندان و ئه‌ندامانی ژوور له بازرگانان و پیشه‌سازان و كاسبكاران سپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌رێز ده‌كه‌ین وه دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌م ڕێزلێنانه ده‌بێته پاڵنه‌رێكی گه‌وره بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی تر خزمه‌ت به كه‌رتی تایبه‌ت بكه‌ین كه له شاری سلێمانی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ین”.
دواتر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له وته‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند ”پڕ به‌دڵ سپاسی یه‌كێتی ژووره بازرگانییه‌كانی عێراق ده‌كه‌م كه بڕیارێكی راستیاندا ، به ده‌ستنیشانكردنی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی به یه‌كێت له ژووره سه‌ركه‌وتووه‌كانی عێراق، پیرۆزباییتان لێده‌كه‌ین، مایه‌ی شانازییه بۆ ئه‌مه له ئیداره‌ی خۆجێی پارێزگای سلێمانی كه به‌رده‌وام كارمان له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی كردوه و هه‌ماهه‌نگ بووین، له كۆی ١٢ ده‌روازه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران شه‌شیان له سنووری پارێزگای سلێمانییه، پرۆژه‌ی گه‌نجیینه‌كانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی، رۆڵی گرنگی ده‌بێت له پێشخستنی ئابوری و كردنی سلێمانی به مه‌ڵبه‌ندێكی بازرگانی گرنگ، توانیومانه وه‌به‌رهێنه‌ری ده‌ره‌كی بهێنینه سلێمانی، هوادارین ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له‌سه‌ر رێچكه‌ی خۆی به‌رده‌وام بێت”.
دواتر دارا جه‌لیل خه‌یات، سه‌رۆكی یه‌كێتی ژووره بازرگانییه‌كانی كوردستان رایگه‌یاند ”پیرۆزبایی له ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ده‌كه‌ین، هیوادارین هه‌میشه سه‌ركه‌وتوو بن، ببنه نمونه‌یه‌ك بۆ شاره‌كانی تری كوردستان و عێراق”.
ئاوات محه‌مه‌د, قائیمقامی سلێمانی، لە پەیامێکدا بە بۆنەی ھەڵبژاردنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی وەک چالاکترین ژوور لەسەر ئاستی عێراق ڕایگەند ”به‌م بۆنه‌یه‌وه به‌دڵ پیرۆزبایتتان لێده‌كه‌م و ده‌ستی ماندووبونتان ده‌گوشم، دوپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه چالاكییه‌كانتان خزمه‌تی به شاره‌كه‌مان و ته‌واوی هاوڵاتیان گه‌یاندووه و هاوكاری حكومه‌ت بوون بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یران و كێشه‌كان. پێزانینمان بۆ هه‌وڵه بهردهوامهكانتان هه‌یه و پشتگیر و پشتیوانتان ده‌بین، سوپاسی خۆشمان ده‌گه‌یه‌نین به یه‌كێتی ژوره بازرگانییه‌كانی عیراقیش كه رێز له كاره‌كانتان ده‌گرێت”.