به‌پێی دواین ئامار و لێكدانه‌وه‌ی بازاڕی ئۆتۆمبێل له عێراقدا، فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی نوێ له نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو، 7.2% زیادی كردووه.
ئاوێنه: به‌پێی ئاماره‌كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا كۆتایی مانگی حوزه‌یران، 42 هه‌زار و 132 ئۆتۆمبێل فرۆشراون. ته‌نیا له مانگی حوزه‌یراندا ژماره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله نوێیانه‌ی فرۆشراون، هه‌شت هه‌زار و 444 ئۆتۆمبێل بوون كه به‌راورد به مانگێك پێشتر، 7.1% زیادی كردووه و كۆی شه‌ش مانگه‌كه‌ش 7.2% زیادی كردووه.
34,9% بازاڕی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل له عێراق به‌ر كۆمپانیای كیا مۆتۆرز ده‌كه‌وێت كه كۆمپانیایه‌كی كۆرییه و به‌راورد به پێشتر 6.8% دابه‌زیوه.
فرۆشی ئۆتۆمبێله‌كانی كۆمپانیای هایوندای 46.9% كه‌می كردووه و له به‌رانبه‌ردا فرۆشتنی ئۆتۆمبێله‌كانی جۆری تۆیۆتای ژاپۆنی سه‌رووی 60% زیادی كردووه.
ژماره‌ی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی نوێ له ساڵی 2019دا له عێراق، 79 هه‌زار و 980 ئۆتۆمبێل بووه و له ساڵی 2020 له‌به‌ر كۆرۆنا، بۆ سه‌رووی 66 هه‌زار دابه‌زی. ئاماره‌كه له ساڵی 2021 گه‌یشته 85 هه‌زار و 380 ئۆتۆمبێل و به رێژه‌ی 27.6% هه‌ڵكشا.