قائیمقامی سلێمانی سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکات.

بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربون لە کێشە و گرفتەکانی بەردەم کەرتی بازرگانی و پیشەسازی و پرۆژەکان، قائیمقامی سلێمانی و تەواوی لیژنەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان کرد.
ڕێکەوتی ٢٠٢٥/١/١٦ (نەوزاد غەفور)، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، (جەوهەر ستار)، (سابیر ئەمین)، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، یوسف شەریف، بەرێوەبەری گشتی ژوور، پێشوازییانکرد لە بەڕێز (ئاوات محەمەد)، قائیمقامی سلێمانی و تەواوی ئەندامانی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی.
لە کۆبونەوەکەدا باس لە بەرەو پێشبردنی کارە بازرگانی و پیشەسازیەکان لە پارێزگای سلێمانی و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە نێوان هەردوو لادا کرا، وە ئەو کارانەی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی کە ڕۆژانە چاودێری بازاڕ دەکەن بەرز نرخێندران.
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سوپاس و دەستخۆشی لە لیژنەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی کرد، ڕۆڵیان بەرز دەنرخێنێت لە پاراستنی ڕێکوپێکی بازاڕ و دەستەبەرکردنی سەلامەتی کەلوپەلی بەکارهێنەران بەتایبەتی خۆراک و پێداویستی ڕۆژانە، ئەم جۆرە هاوکارییە لە نێوان بازرگانان و لیژنە هاوبەشەکان زۆر گرنگە بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی سەقامگیر و پارێزراو بۆ بازرگانی و بەکارهێنەران بە هەمان شێوە، هیوای خواست بەردەوامبن لە پاراستنی هاوڵاتیان لە بەکارهێنانی خۆراک و پێداویستییەکانی ڕۆژانەیان.
لەکۆبونەوەکەدا باس لەوەشکرا کۆبوونەوەی بەردەوام لە نێوان ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و لیژنەکان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئاستەنگەکان و هاوکاریکردن لەسەر چارەسەرەکان ئەنجامبدرێت.