شاندی عێراق لە ئەمریکا، 19 گرێبەستى لە بوارى وزە و دەرماندا لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان واژۆ دەکات. بەشێک لە گرێبەستەکان بۆ کەرتى تایبەت بووە.
محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق سەرپەرشتىی واژۆکردنى ئەو گرێبەستى لێکتێگەشتنانەى کردووە، کە لە نێوان هەردوو وەزارەتى نەوت و کارەبا و سندووقى عێراق بۆ گەشەپێدان لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکى ئەمریکى کراوە.
چەند گرێبەستێکى دیکەیان کەرتى تایبەتى عێراق لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان واژۆیان کردووە کە لە بوارى وزە و پیشەسازیى دەرمان بووە.
نەیڵ برادلى، جێگرى سەرۆکى ژوورە بازرگانییەکانى ئەمریکا ڕایگەیاندووە: “19 گرێبەست واژو کراون”.
ناوەراستی مانگی نیسان، شاندى عێراق بە سەرۆکایەتیى سوودانى سەردانى ئەمریکاى کردووە و لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکى ئەو وڵاتە و وەزیرانى دەرەوە و بەرگرى کۆبوو.
سەرچاوە ڕووداو