دوای ده‌یان ساڵ تۆیۆتا كڕاون گه‌ڕایه‌وه بازاڕه‌كان، هه‌رچه‌نده جێگره‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی ئهڤالۆنه، به‌ڵام ئه‌مه شێوازێكی سیدانی نوێیه كه تا ئێسته دیزاینه‌كه‌ی له هیچ ئۆتۆمبێلێكی تر به‌كار نه‌هێنراوه، كڕاونی 2023 هێڵی نێوان ئۆتۆمبێل سیدانی ئاسایی و ئۆتۆمبێلی جۆری SUV ده‌بڕێت، چونكه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه و بۆدییه‌كی گه‌وره دروست كراوه.
ماڵپه‌ڕی ”caranddriver” ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله نوێیه، به‌شێوه‌ی هایبرید و جۆری EV دروست ده‌كرێت و به جووتێك پاوه‌ری پاتری هایبریدی ئاسایی ده‌خرێته بازاڕه‌وه، كڕاونه نوێیه‌كه چوار سلنده‌ری 2.5 لیتری له‌گه‌ڵ سێ ماتۆڕی كاره‌بایی و گێڕێكی ئۆتۆماتیكی به‌رده‌وام گۆڕاو ”CVT” كه گرانترین مۆدێلی پلاتینیۆمی تایبه‌تی هایبرید ماكس ده‌بێ، كه تۆربۆچارج 2.4 لیتر چوار سلندر و ماتۆڕێكی كاره‌بایی له‌سه‌ر ئهكسیلی دواوه یه‌ك ده‌گرن كه بۆ هێزی 340 ئه‌سپ زیاد ده‌كات، دیمه‌نی جیاوازی كڕاون و شێوازی جه‌سته‌ی سه‌یر، ته‌واوكه‌ری ئه‌وه‌یه كه پێده‌چێت كابینه‌یه‌كی فراوان بێت و تایبه‌تمه‌ندی به‌رزی تێدایه.
تا ئێسته‌یش تۆیۆتا به‌فه‌رمی نرخه‌كانی ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی شاره‌زایان، كڕاونی نوێ به سێ نرخی جیاواز ده‌خرێته بازاڕه‌كانی دنیاوه، یه‌كه‌م كڕاونی XLE كه هه‌رزانترینیانه و نرخه‌كه‌ی 41 هه‌زار دۆلار ده‌بێ، دووه‌م كڕاون Limited كه نرخه‌كه‌ی 45 هه‌زار دۆلار ده‌بێ و سێیه‌میش كه گرانترینیانه Platinumـه و نرخه‌كه‌ی 49 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌بێ.
تۆیۆتا یه‌كێكه له كۆمپانیا گه‌وره‌كان بۆ به‌رھه‌مھێنانی ئۆتۆمبێل كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته شاری “تۆیۆتا” له ناوچه‌ی “ئیچی” له ژاپۆن، كۆمپانیاكه جگه له به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، پاس و چه‌ندان جۆری پیكابی جیاواز دروست ده‌كات، تۆیۆتا له‌سه‌ر ئاستی كۆمپانیاكانی ژاپۆن یه‌كه‌م كۆمپانیایه له ڕووی زۆری به‌رھه‌مھێنانی ئۆتۆمۆبێله‌وه.