وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق بڵاوی كرده‌وه، له‌گه‌ڵ بانكی جیهانی به رێككه‌وتن گه‌یشتوون بۆ ئه‌وه‌ی له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغیی شه‌قامه‌كان، پاسی كاره‌بایی هاورده بكه‌ن.
شه‌زا رازی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی داوه، له‌گه‌ڵ بانكی جیهانی به كۆمه‌ڵێك لێكتێگه‌یشتن و رێككه‌وتن گه‌یشتوون، ئامانجه‌كه ئه‌وه‌یه بتوانن پاسی نوێی كاره‌بایی هاورده بكه‌ن.
یه‌كێك له ئامانجه‌كانی حكوومه‌ت ئه‌وه‌یه كه كۆتایی به‌و قه‌ره‌باڵغییه‌ی شه‌قامه‌كان بهێنێت
به گوته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه، یه‌كێك له ئامانجه‌كانی حكوومه‌ت ئه‌وه‌یه كه كۆتایی به‌و قه‌ره‌باڵغییه‌ی شه‌قامه‌كان بهێنێت، پاسی كاره‌باییش وێڕای كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی، ئه‌وا ده‌بێته هۆی پاراستنی ژینگه.
به‌گوێره‌ی مێدڵست نیوز، هێشتا به وردی دیار نییه عێراق ئه‌و پاسانه له چ وڵاتێك هاورده ده‌كات، هاوكات له‌گه‌ڵ هێنانی ئه‌و پاسانه، هیچ گۆڕانكارییه‌ك به سیستمی گواستنه‌وه دێنێت یان نا.
سیستمی گواستنه‌وه له عێراق هێشتا كلاسیكه، ئه‌مه‌ش نه‌بووه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی و هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه زۆرینه‌ی خه‌ڵك سوود له ئۆتۆمبێله‌كانی خۆیان بۆ شوێنی كار و بازاڕه‌كان وه‌ربگرن.