كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به یه‌كێك له گرنگترین ده‌روازه بازرگانییه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت، 44%ی كۆی هه‌نارده‌ی ئێران بۆ عێراق له‌و پارێزگایه‌وه تێده‌په‌ڕێت.
به‌ختیار رهحمانیپوور به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگه‌كانی پارێزگای كرماشان ئاشكرای كرد، له ده‌روازه بازرگانییه‌كانی كرماشانه‌وه، هه‌نارده‌ی بازرگانی به رێژه‌ی 10% زیادی كردووه.
له ماوه‌ی 10 مانگی رابردوودا به به‌های دوو ملیار و 168 ملیۆن دۆلار له ده‌روازه بازرگانییه‌كانی پارێزگاكه‌وه، هه‌نارده كراوه كه پێنج ده‌روازه‌ی فه‌رمی له‌خۆ ده‌گرێت.
به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو، بازرگانی به رێژه‌ی 10% زیادی كردووه. ده‌روازه‌ی په‌روێزخان له 12 ده‌روازه‌ی بازرگانی ئێران كه له‌گه‌ڵ عێراقدا هه‌یه‌تی، له رووی كێشه‌وه له هه‌نارده‌كردن له ریزبه‌ندی یه‌كه‌مدایه، له رووی به‌های بازرگان‌یش له ریزبه‌ندی دووه‌مدا دێت.
به‌گوێره‌ی فارس‌نیوز، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگه‌كانی پارێزگای كرماشان باسی له‌وه‌ش كردووه، میوه، به‌رهه‌مه‌كانی شیر، به‌رهه‌می كانزایی، به‌رد، پێداویستی تری بیناسازی و پیشه‌سازی، له گرنگترین ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ن هه‌نارده كراون.
له 10 مانگی رابردوودا پێنج ملیۆن و 325 هه‌زار تۆن له كرماشانه‌وه هه‌نارده كراوه، به‌مه‌ش 44%ی هه‌نارده‌ی ئێران بۆ عێراق به‌ر پارێزگای كرماشان ده‌كه‌وێت.