داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 18-3- 2023 تا 24-3-2023، بڕی 17 ملیار و 201 ملیۆن و 662 هەزار و 674 دینار بووە، بەجۆرێك كە زیاد لە 16 ملیار دیناری نەختینەیە و هەروەها زیاد لە 557 ملیۆن دینار بەشێوەی چەكە و زیاتر لە 96 هەزار دیناریش مقاصەیە.
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، داهات بڕی 17 ملیار و 201 ملیۆن و 662 هەزار و 674 دینار بووە، بەجۆرێك كە 16 ملیار و 634 ملیۆن و 605 هەزار و 24 دیناری واتە %97 نەختینەیە و هەروەها 557 ملیۆن و 961 هەزار و 550 دینار واتە %3 بەشێوەی چەكە و بڕی 96 هەزار دینار مقاصەیە.