فه‌رمانگه‌ی وزه‌ی چین بڵاوی كرده‌وه، هه‌ریه‌ك له وڵاتانی رووسیا، سعوودیه و عێراق گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كاری نه‌وت بوون بۆ وڵاته‌كه‌ی و زۆرترین پێداویستی چین به نه‌وتیان دابین كردووه.
كۆی قه‌باره‌ی هاورده‌ی نه‌وتی چین له ساڵی 2021 بریتی بووه له سه‌رووی 512 ملیۆن تۆن، به‌راورد به ساڵی 2020 سه‌رووی 5% زیادی كردووه.
رووسیا به هه‌نارده‌ی حه‌وت ملیۆن و 210 ملیۆن تۆن نه‌وت له ریزبه‌ندی گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كاری نه‌وت بۆ چین دێت، رۆژانه ئه‌و وڵاته ملیۆنێك و 650 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی بۆ چین هه‌نارده كردووه.
عێراق له ماوه‌ی 11 مانگی رابردوودا، پێنج ملیۆن تۆن نه‌وتی بۆ چین ناردووه و له ریزبه‌ندی سێیه‌م گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كاری نه‌وت بۆ چین دێت، رۆژانه به تێكڕا ملیۆنێك و 147 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده كردووه.
به‌گوێره‌ی شه‌فه‌قنا، سعوودیه به هه‌نارده‌ی شه‌ش ملیۆن و 620 هه‌زار تۆن له ریزبه‌ندی دووه‌م دێت، رۆژانه سه‌رووی ملیۆنێك و 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ره‌وانه كردووه.
له دوای سعوودیه، وڵاتانی ئه‌نگۆلا و ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی و عومان دێن كه زۆرترین نه‌وتیان بۆ چین هه‌نارده كردووه.
چین یه‌كێكه له زلهێزه پیشه‌سازییه‌كانی دنیا كه رۆژانه زۆرترین نه‌وت له وڵاتانی دنیا ده‌كڕێت، له گه‌شه‌ی پیشه‌سازییه‌كه‌ی و به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌سته‌ی جۆراوجۆر و وزه به‌كاری ده‌هێنێت.