محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، دوو كاربەدەستەی دارایی كە یەكێكیان پارێزگاری بانكی ناوەندییە لە كارەكانیان لابرد. ئاوێنە: ئەمڕۆ دووشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بڕیاری دا بە لادانی مستەفا غالب موخیف پارێزگاری بانكی ناوەندی، راستەوخۆش عەلی موحسین عەلاقی ...

شەن جەزا کەریم لەسەر مێژووی دراو یاخود پارە چەندین ڕای جیاواز هەن، شارەزایانی بواری مێژوو هەندێکیان وەک (تشابۆرۆخا کۆسیمبا) مامۆستای بواری مرۆڤناسی (anthropology) لەزانکۆی ئەمریکی، ئەڵێت لەدوانزە هەزار ساڵ بەر لەئێستا مرۆڤ هەوڵی ئەوەی داوە ک داهێنانێک بکات بۆ دیاریکردنی ...

بانكی ناوه‌ندی عێراق رایگەیاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ بڕی 92 ملیۆن و 404 هه‌زار و 430 دۆلار ده‌فرۆشێت. چاوەڕواندەکرا، بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلار بخاتە بازاڕەوە بۆئەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار داببەزێت، بەڵام زۆر لەوبڕە کەمتری خستەبازاڕەوە. بانكی ...

بەسەرپەرشتی سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی و ئامادەبونی ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور کۆبونەوەی یەکەمی ساڵی نوێی خولی ۱۱ بەڕێوەچوو. لەکۆبونەوەکەدا باس لەتەواوی ئەو کێشەو گرفتانەکرا کەلەئێستادا لەبازاڕەکاندا بەهۆی بەرزی نرخی دۆلار ڕویداوە وە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان . باس لەوەشکرا ...

ئا: بازرگانی‌و پیشەسازی سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی سەبارەت بەدیدارو کۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد شەیاع سودانی، دەڵێت “ئە‌مه‌ یه‌كه‌مین جاره‌ له‌دوای ساڵی ٢٠٠٣وە كه‌ ڕژێمی بەعسی پێشووی عێراق ڕوخاوە، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بانگهێشتی سه‌رۆكی ژوورێكی بازرگانی بكات‌و له‌گه‌ڵی كۆبێته‌وه‌”. سیروان محەمەد، ...

بەمەستی کارکردنی ھاوبەش‌و بەھێزکردنی پەیوەندییە ئابورییەکان، ژمارەیەک لە خاوەن کارگە و کۆمپانیاکانی سوریا سەردانی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانیان کرد. لە کۆبونەوەیەکدا کە یاسین ڕەحیم‌و نەوزاد غەفور جێگرانی سەرۆک‌ و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێری ژوور بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی ئامادەبوون، بازرگانانی ...

ئێرڤن هیكس جونیەر، كۆنسوڵی گشتیی ئەمریكا لەهەرێمی كوردستان سەردانی شاری سلێمانی كردو لەگەڵ ژمارەیەك لەبەرپرسانی حكومەتی خۆجێی پارێزگای سلێمانی‌و وەبەرهێنەران‌و بازرگاناندا كۆبووەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی کانونی دووەم، بەئامادەبوونی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی‌و سیروان محه‌مه‌د، سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی‌و جێگرو ...

ئا: زریان محەمەد ئەو ناجێگیریەی لەنرخی دۆلاردا لەبازاڕەکانی عێراق‌و هەرێمی کوردستان دروستبووە کاریگەری هەبووە لەسەرکاری کۆمپانیاکان‌و خاوبونەوەی کاری بازرگان‌و ڕاوەستانی بازاڕو نەگەڕاندنەوەی پارەی کۆمپانیاکان لەبازاڕدا. ڕێباز جەزا، بەرپرسی ژمێریاری لە کۆمپانیای زێڕ بۆ دابەشکردنی خۆراک لەبارەی ناجێگری نرخی دۆلارو ئەو ...

به‌راورد به‌ دوێنێ‌، ئه‌مڕۆ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عێراق بڕێكی‌ كه‌م دۆلاری‌ خسته‌ بازاڕه‌وه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ سات به‌ سات نرخه‌كه‌ی‌ له‌به‌رامبه‌ر دیناری‌ عێراقی‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌. ئه‌مڕۆسێشه‌ممه‌ بانكی ناوه‌ندی عێراق بڕی 61 ملیۆن و 582 هه‌زار دۆلاری‌ خسته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ...

له‌ بازاڕی‌ ئاڵۆگۆڕی‌ دراو، جارێكی‌ تر نرخی‌ دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبووه‌وه‌، په‌رله‌مانتارێكیش رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ “حكومه‌ت شكستی خواردووه‌ له‌كۆنترۆڵ كردنی بازاڕی دراوو بانكی ناوه‌ندی ئه‌ركی خۆی به‌جێنه‌هێناوه‌ له‌سه‌قامگیری نرخی دینارو ڕاگرتنی به‌هاكه‌ی. نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، جارێكی‌ تر نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار ...