ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق هەموو مانگێك لە 18ی مانگەوە دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات و چاوەڕواندەكرێت لە دوای 25ی مانگەوە پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە بكات. د. جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ...

جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، عەممار خەڵەف رایگەیاند کە قەبارەی قەرزە ناوخۆییەکانی حکوومەتی عێراق، گەیشتووەتە ٧٠ تریلیۆن دینار، ئاماژەی بەوەیشدا کە کە یەدەگی بانکەکەیان لە دراوی بیانی زیادی کردووە و لەئێستادا، گەیشتووەتە ١١٣ ملیار دۆلار. عەممار خەڵەف لە میانی شەشەمین ...

حکوومەتی عێراق لەبارەی هاوردەکردنی غازی ئێران له‌ به‌رانبه‌ر ناردنی نه‌وتی خاو له‌گه‌ڵ ئێراندا رێککەوتووە و ئابووریناسێکیش ئەمە بە بەکارهێنانی كارتێكی فشاری بەهێز دژی توركیا بۆ ناچارکردن و رێگەدان بە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لێک دەداتەوە. بەپێی رێککەوتنی نێوان عێراق و ...

کۆی گشتی فرۆشتنی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە لە ماوەی هەفتەی رابردوودا زیاتربووە لە یەک ملیار دۆلار.  لە ماوەی هەفتەی رابردوودا بانکی ناوەندی، بڕی یەک ملیار و 109 ملیۆن و 292 هەزار و 145 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، بە رێژەی رۆژانە ...

پارێزگاری بانکی عێراق دەستپێشخەریەک بۆ دامەزراندنی بانکێکی سەوز رادەگەیەنێت کە ئامانج لێی پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت و پڕۆژە مامناوەند و بچوکەکانە و شاندێکی دەزگای پارەدارکردنی نێودەوڵەتیش ئامادەیی خۆی بۆ پشتیوانیکردنی ئەو دەستپێشخەریە و دامەزراندنی ئەو بانکە دەردەبڕێت. عەلی موحسن عەلاق پارێزگاری ...

جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی بەشێك لە ماددە خۆراكییەكان لە بازاڕەدا دابەزیوە و هۆكارەكەشی ئاشكرادەكات. نەوزاد غەفوور، جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بە بەراورد بە ساڵی رابردوو ئەم ساتە وەختە نرخی ...

بەڕێوەبەرایەتی گشتی رێگاوبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی سلێمانی تونێل پێشڕەو بۆ ماوەی سێ شەو دادەخات و هۆکارەکەی چاککردنەوەی سیستمی هەواگۆڕکێی ناو تونێلەکەیە. لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، “هاوڵاتییان و شۆفێران ئاگاداردەكەینەوە، بۆ ماوەی سێ شەو تونێلی پێشڕەو دادەخەین”. بەپێی ...

بانكی ناوەندیی عێراق هۆكارێکی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕی، بۆ رێکارە داراییەکانی ئەمەریکا، گەڕاندەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە 13 تەمووز، رۆژنامەی “سەباح” بڵاوی كردووەتەوە، مازن سەباح ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنان لە بانكی ناوەندیی عێراق ڕای گەیاند، ڕەتكردنەوەی گواستنەوەی یەدەگی عێراق لەلایەن ئەمەریكاوە ...

سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێری ژوور پێشوازیان کرد لە کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی ھەرێم و کۆبونەوەیەک ئەنجامدرا. لە کۆبونەوەکەدا سیروان محەمەد سەرۆکی ژوور و بابان ئەحمەد و ...

بەئامادەبونی سەرۆکی ژوور و جێگران و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی و بەرێوبەری ژوور، ڕێکەوتی 2023/7/12 کۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی بەڕێوەچوو. لە کۆبونەوەکەدا باس لەجوڵەی بازرگانی کرا لە دەروازە سنورییەکان، کێشەکانی بازرگانان خرایەوەڕوو، بڕیاردرا کار بکرێت بۆ ...