ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پێنج لە گرنگترین ئاڵۆزییەکانی بودجەی ساڵی 2023 تێپەڕێنراون و سبەی دەنگ لەسەر پرۆژەیاساکە دەدرێت و پەسەند دەکرێت. موزر کەڕوی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، “بودجەی ساڵی 2023 لە ڕوی ...
پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق روونكردنەوە لەبارەی شێواز و كاتی گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە بۆ فەرمانبەران دەدات و جەختیشدەكاتەوە دوای دەرچوونی یاسای بودجە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە. شەوی رابردوو بە هەوڵی فراكسیۆنی یەكێتی ماددەكانی 13 و 14ی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی ...
بەمەبەستی گەیاندنی کێشەو گرفتەکانیان بۆ بەرپرسانی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق شاندێک لە هەرێمی کوردستانەوە سەردانی بەغداد دەکەن. نازم عبدووڵا جاف، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان ڕاگەیاند” ڕۆژی چوارشەممە شاندێک لە هەرێمی کوردستان کە تایبەتبوین بە کەرتی کشتوکاڵی بەسەرپەرشتی ڕزگار حەمە خدر، ڕاوێژکاری ...
پەرلەمانتارێكی عێراق ئاشكرای دەكات كە پڕۆژەی “رێگەی پەرەپێدان”، كە بە درێژایی زیاتر لە هەزار كیلۆمەتر لە بەندەرەكانی بەسرەوە بەرەو سێگۆشەی سنووری و توركیا دریژ دەبێتەوە، لە لایەن سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی توركیا رێككەوتن لەسەر جێبەجێكردنی كراوە. عەدنان جحێشی، پەرلەمانتاری ...
دوای چەند ساڵیک وشکەساڵی و کەمبارانی، لەمساڵدا و لەگەڵ بەردەوامی وەرزی بەهار و دابارین، چاوەڕێ دەکرێت زۆرێک لە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە رووی کوالیتی و چەندێتییەوە باشتر بن لە چاو ساڵانی رابردوودا، هاوکات زۆرێک لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی کشتوکاڵ لە هەوڵی زیاتردا بۆ ...
ملحقی بازرگانی لەکۆنسوڵیەتی میسر لە ھەولێر سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد و لەگەڵ سەرۆک ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێری ژوور کۆبویەوە. سیروان محەمەد، سەرۆکی ژوور و بابان ئەحمەد و ئازاد عەبدولکەریم و بەختیار مەحمود، ئهندامانی ئهنجومهنی كارگێری ژوور پێشوازیان کرد ...
ژمارەیەک لە وڵاتانی ئاسیاش بە ئامانجی وازهێنان لە دۆلار لە مامەڵەی نێوانیان رێککەوتنێکیان ڕاگەیاند، وڵاتانی ئەندام لە بریکسیش بەدوای دروستکردنی دراوێکی هاوبەشدا دەگەڕێن. محەممەد موخبەر، جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران، لە میانی کۆبوونەوەی سەرۆکی بانکە ئاسیاییەکان کە ٩ وڵات لەخۆدەگرێت، ...
ئهنجوومهنی باڵای ئابووری عێراق، بڕیاری دا له پێناو پارێزگاریكردن له بهرههمی ناوخۆیی و پاڵپشتیكردنی جووتیاران، هاوردهكردنی نۆ بهرههمی كشتوكاڵی قهدهغه بكات. ئهحمهد سهحاف وتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی عێراق رایگهیاند، كۆبوونهوهكه به سهرۆكایهتی دكتۆر فوئاد حوسێن جێگری سهرۆك وهزیرانی عێراق و به ...
بەئامادەبونی سەرۆکی ژوور و جێگران و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی و بەرێوبەری ژوور، ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٥/٢٣ کۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی بەڕێوەچوو. لەکۆبونەوەکەدا باس لەتەواوی ئەو کێشەو گرفتانە کرا کە لەئێستادا لەبازاڕەکاندا بەهۆی ناجێگری نرخی دۆلار ڕویداوە، جەخت ...
وتەبێژی حکوومەتی عێراق، باسم عەواد رایگەیاند کە رۆژی ٢٧ی ئەم مانگە، کۆنگرەی وەزیرانی گواستنەوەی وڵاتانی دراوسێی عێراق و وڵاتانی ئەنجوومەنی ھاریکاری کەنداو لە بەغدا دەبەسترێت. باسم عەواد لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لەبەر رۆشنایی دیدگای حکوومەتی عێراق لەبارەی گرنگی تەواوکاریی ...