وەزیری پلاندانانی عێراق دەڵێت، گەورەترین ئاڵنگاری كە ڕووبەڕووی ئابوریی عێراق دەبێتەوە، گۆڕانكاریی ڕاستەقینەیە بەرەو كەرتی تایبەت. خالد بەتاڵ نەجم، وەزیری پلاندانانی عێراق لە كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی پەرەپێدانی كەرتی تایبەتدا ڕایگەیاند، وەزارەتەكەی بە ئاستێكی بەرزی جددی كاردەكات لەپێناو لابردنی سەرجەم كۆسپ و ...

بەهۆی زۆربوونی خواست لەسەر نەوتی خاو، پێشبینیدەكرێت نرخی هەر بەرمیلێك نەوت بگاتە 100 دۆلاری ئەمریكی. مات سمیس شیكەرەوەی ئەمریكیی بواری نەوتی دەڵێت، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بڕی ئەو نەوتەی لەڕێگەی دەریاوە هەناردە دەكرێت بۆ نزیكەی سێ ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە زیادیكردووە. ...

لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی ئاگاداری شۆفێران و هاووڵاتییان دەكاتەوە، كە سەرجەم شەقامەكانی ناوشار و شەقامە سەرەكی و لاوەكییەكان و شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود بە گشتی لە حاڵەتی بەستندایە. لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیان و شۆفێران دەكاتەوە، كە لە ئێستادا سەرجەم شەقامەكانی ...

ئا: رێژەن سەردار لێپرسراوی کەرەنتینەی کشتوکاڵی باشماخ‌و سەرپەرشتیاری کەرەنتینە کستوکاڵییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی، بەھێز عەبدول لەتیف محەمەد لەم گفتوگۆیەدا لەگەڵ “بازرگانی‌و پیشەسازی” دەڵێت “من جەخت لەسەر ئەوە دەکەمەوە کە دەبێت پشکنین بۆ سەوزەو مێوە بکرێت، سەرجەم مەرزەکان گەڕاوم ئەو پشکنیانەی ...

شارەوانی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەکات کەمترین جوڵە بە ئۆتۆمبیلەکانیان بکەن  زەردەشت ڕەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی ڕاگەیاند “داوا لە شۆفێران دەکەین کەمترین جوڵە بە ئۆتۆمبیلەکانیان بکەن بە تایبەتی شەقامە سەرەکییەکان”. ئاماژەی بەوەشدا لە ئێستاد زۆرێک لە شەقامە سەرەکییەکان پاکراوەتەوە و ...

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە داشكاندنی رێژه‌ی 15% له‌و پێشینانه‌ی حكومه‌ت كه‌ له‌ لای هاوڵاتییانه‌، ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌زیری دارایی و ئابووریش فراوانده‌كرێت بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌موو جۆره‌ ئاسانكارییه‌ك له‌ چوارچێوه‌ی یاسا به‌ركاره‌كان به‌ شێوازی قیستیشه‌وه‌ بۆ پێدانی باج و ره‌سمی كه‌ڵه‌كه‌بوو. ئەمڕۆ چوارشەممە ...

وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای ئەوەی ئێوارەى رۆژی سێشەممە ڕێکەوتى 18ی کانونی دوەمی 2022، بۆرى هەناردەکردنى نەوتى هەرێمی کوردستان لە نێو خاکی تورکیا تەقییەوە و هەناردەکردنی نەوت راگیرا، لە ئێستادا ھەناردەکردنی نەوت دەستیپێکردوەتەوە.  وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لەراگەیەنراوێکدا ...

بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی حكومەتی عیراق رایگەیاند، بەغدا رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی 2022ی ئامادەكردووە، پشكی ھەرێمی كوردستانیش وەكو ساڵی رابردووە، بەڵام بودجەكە زۆرە و لیژنەیەك بۆ كەمكردنەوەی دروست كراوە. دكتۆر فازڵ نەبی، بە ماڵپەری فەرمی پارتی راگەیاندووە، حكومەتی عیراق رەشنووسی بودجەی ...

کۆڕبەندی کشتوکاڵ داهاتوومانە بەهەماهەنگی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و دەستەی وەبەرهێنان ئەمرۆ بەرێوەچوو. لە کۆڕبەندەکەدا چەندین بەرپرسی حکومی و نوێنەری کونسونگەری وڵاتان و کۆمپانیای کشتوکاڵی بیانی ئامادە بوون، کە تیایدا چەندین پانێڵ لە بارەی ڕەوشی کشتوکاڵ لە کوردستان سازکرا، ...

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، ڕێگای دەباشان، رێگای سلێمانی – دەربەندیخان، رێگای سلێمانی – قەیوان، رێگای سلێمانی – مێرگەپان، رێگای تاسڵوجە- بازیان و رێگای دوکان – تاسڵوجە بەهۆی بارینی بەفر و لەبارنەبونی کەشوهەوا بەربەست کراون یان هاتوچۆ تیایاندا مەترسیدارە. بەرێوەبەرایەتی ...