حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێژەی 10% باجی خستە سەر ڕێستورانتەکان کە لە نرخی کۆتایی خواردنەکە دەکەوتە سەر خودی هاووڵاتییان. بڕیارەکە ناڕەزایی زۆری لێکەوتەوە. بۆیە هەفتەی ڕابردوو ژووری بازرگانی سلێمانی ڕایانگەیاند لەگەڵ وەزارەتی دارایی کۆبوونەتەوە و ناڕەزایی خەڵک و کاسبکارانیان پێ گەیاندوون، ...
جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو بەرهەمی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێم كەمتر كێشەی نرخ و ساغكردنەوەی هەبوو، بەرپرسێكی وەزارەتی كشتوكاڵ ئەو پلانانە ئاشكرادەكات كە بۆ ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی كێشەی ساڵانی ڕابردوو سەبارەت بە بەرهەمی ناوخۆ گیراونەتەبەر. بەدرێژایی چەند ساڵی ڕابردوو لەگەڵ پێگەیشتنی بەرهەمی ...
ئا: زریان محەمەد بەمەبەستی پێگەیاندنی ڕاهێنەرانی پیشەیی خولێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک لەمامۆستای پیشەییو زانکۆ لەبواری ڕاهێنانی پیشەیی بەڕێوەچوو، کە تیایدا تەکنیکو ستراتیجی نوێ بەبواری ڕاهێنان بەستانداردی ئەڵمانی باسی لێوەکرا. توانا محەمەد زاهیر، ڕاهێنەری نێودەوڵەتی ستانداردی ئەڵمانی AdA International بەڕۆژنامەی “بازرگانیو ...
وەسفی خەلیل زۆر جار بەهۆی پیشکەوتنی زانستو تەکنەلۆجیاوە ڕوبەڕووی چەمکو زاراوەی نوێ دەبینەوە، ئەستەمە بتوانین بەرانبەرەکەی لەزمانی کوردی پەیدا بکەین، بۆیە تەنها دەتوانرێت پێناسەیەکی بۆ بکرێت، کە واتا ڵیبڵ بریتیە لەو زانیارانەی لەسەر هەموو مادەیەکی بەپاکێت کراو دەنوسرێت، گوزارشت لەپێکهاتەکەی ...
کۆبونەوەی ئاسای مانگانەی سەرۆک و ئەندامانی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەناو بینای ژووری بازرگانی بەڕێوەچوو. لەکۆبونەوەکەدا باس لەهەموو ئەو پرۆسانە کرا کە لە ئێستادا بۆ باشکردنی کەرتی بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار لەسنوری پارێزگی سلێمانی گیراوەتەبەر، ...
بەمەبەستی ئاشان بون بە ئەزمون و تەکنەلۆجيای کشتوکاڵی،بازرگانان و کۆمپانيا و جوتياران و خاوەن خانوەپلاستيەکەکان بەشداری پێنجەمین پێشەنگای (ئای فارم) تایبەت بە کشتوکاڵ و باخداری و خانوی پلاستیکی و ئامێری کشتوکاڵ و فرۆکەی بێ فرۆکەوان لە بەرواری ١٢ تاکو ١٥ ...
قەیرانی دارایی، ماوەیەکی زۆرە بەرۆکی بەهەرێمی کوردستان گرتووە، خەڵکی سلێمانی زیاد لەهەر شوێنێکی دیکەو لەبەر چەندین فاکتەری جیاواز لەسایەی ئەم قەیرانەدا هەستیان بەجۆرێک لەپەراوێزخستنو تەنانەت وەک زۆرێک لەکەسانی ئاگادار دەڵێن هەستیان بە”گەمارۆدانو جۆرێک لەسزادان”یش کردووە!. پڕۆژەکانی رێگەوبانو خزمەتگوزاریو وەبەرهێنان وەک ...
دوای ئەوەی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لەناو عەلوەی سلێمانی ئاگرێک کەوتەوە بەهۆیەوە زیانی مادی زۆری بەدوو بازرگانان گەیاند. عەتا محەمد، نوێنەری کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە سایتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕاگەیاند”تواندرا لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی تەواوی ئاگرەکە کۆنترۆڵ ...
بەمەبەستی ئاگادار بوون، لەپەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکان کۆنسوڵی یۆنان سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد. سیروان، محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و بەختیاری مەحمود، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری ژوور و د.سەلام عەبدوڵڵا بەڕێوبەری گشتی ژوور، ئەمڕۆ دوو شەممە ...
یەدەگی زێڕی عێراق زیادیكردووە و پلەی سێیەمی وڵاتانی عەرەبی و سییەمینی جیهانی مسۆگەركردووە. بەپێی داتاكانی ئەنجومەنی جیهانیی زێڕ، یەدەگی زێڕی بانكی ناوەندیی عێراق زیادیكردووە و گەیشتووەتە 130.4 تۆن زێڕ و دەڵێت، تا كۆتایی مانگی تەمموزی ڕابردوو، بانكە ناوەندییەكانی جیهان بوون ...