باسوق بەرهەمێکی کوردەواری دانەبڕاوی گوندنشینەکانە و زۆر جار لە شەوچەرەکاندا، گوندنشینان وەک چەرەس بەکاری دەهێنن، بەدەم قسەوباس و خواستی دوای نانی ئێوارەوە، سفرەی شەوچەرەی پێ دەڕازێنرێتەوە، لەئێستادا بەهۆی زیاد بوونی خواست لەلایەن خەڵکی شارەکانەوە، بازاڕی ئەو بەرهەمە زیادی کردووە و ...
سەبەینێ لە شاری سلێمانی كۆڕەندی وەبەرهێنان و ئابوری – سلێمانی، بە بەشداری زیاتر لە دوو هەزار وەبەرهێنەر و خاوەنكار و كۆمپانیا بەڕێوەدەچێت. د.هاوار گەڵاڵی، سەرپەرشتیاری گشتی كۆڕبەندی وەبەرهێنان و ئابوری ڕایگەیاند، سبەینێ كۆڕبەندیی وەبەرهێنان و ئابوری – سلێمانی 2022، بە ...
ئاگرین عەبدوڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی حکموەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەر لە قۆناغی خەمڵاندنی بودجەیە و کاری باشی بۆ کراوە. ئاگرین عەبدوڵا لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی پەیوەست بە پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەر باسی لەوەکرد، لە دوو هەفتەی داهاتوودا وردەکاری ...
ئا: رێژەن سەردار بەڕێوەبەری باخچەکانی شاری سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات بەهۆی وشکەساڵیو ئاونەدانی بلوارو باخچەکانی شاری سلێمانی، بەشێکیان لەبەردەم وشکبوون و تیاچوندان، ئەو دەڵێت ” زۆرترین باخچەو بلوار لەعێراقو کوردستان لەشاری سلێمانییە، لەستاندار دەرچوین و ڕێژەی سەوزایمان نزیکەی ٢٠%ە”. کامەران ...
ڤەلادیمێر پوتین ئاشکرایکردووە، هەفتەی داهاتوو شاندی ٨٠ کۆمپانیای روسیا روودەکەنە ئێران. ماڵپەری BBC بڵاویکردەوە:” لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی رێکخراوی هاوکاریی شەنگەهای لە سەمەرقەندی ئۆزبەکستان، ڤلادیمێر پوتین سەرۆرکی روسیا، لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران کۆبووەوە”. ئاماژەی بەوەشکرد:” لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکەکەی روسیا بە ...
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێژەی 10% باجی خستە سەر ڕێستورانتەکان کە لە نرخی کۆتایی خواردنەکە دەکەوتە سەر خودی هاووڵاتییان. بڕیارەکە ناڕەزایی زۆری لێکەوتەوە. بۆیە هەفتەی ڕابردوو ژووری بازرگانی سلێمانی ڕایانگەیاند لەگەڵ وەزارەتی دارایی کۆبوونەتەوە و ناڕەزایی خەڵک و کاسبکارانیان پێ گەیاندوون، ...
جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو بەرهەمی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێم كەمتر كێشەی نرخ و ساغكردنەوەی هەبوو، بەرپرسێكی وەزارەتی كشتوكاڵ ئەو پلانانە ئاشكرادەكات كە بۆ ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی كێشەی ساڵانی ڕابردوو سەبارەت بە بەرهەمی ناوخۆ گیراونەتەبەر. بەدرێژایی چەند ساڵی ڕابردوو لەگەڵ پێگەیشتنی بەرهەمی ...
ئا: زریان محەمەد بەمەبەستی پێگەیاندنی ڕاهێنەرانی پیشەیی خولێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک لەمامۆستای پیشەییو زانکۆ لەبواری ڕاهێنانی پیشەیی بەڕێوەچوو، کە تیایدا تەکنیکو ستراتیجی نوێ بەبواری ڕاهێنان بەستانداردی ئەڵمانی باسی لێوەکرا. توانا محەمەد زاهیر، ڕاهێنەری نێودەوڵەتی ستانداردی ئەڵمانی AdA International بەڕۆژنامەی “بازرگانیو ...
وەسفی خەلیل زۆر جار بەهۆی پیشکەوتنی زانستو تەکنەلۆجیاوە ڕوبەڕووی چەمکو زاراوەی نوێ دەبینەوە، ئەستەمە بتوانین بەرانبەرەکەی لەزمانی کوردی پەیدا بکەین، بۆیە تەنها دەتوانرێت پێناسەیەکی بۆ بکرێت، کە واتا ڵیبڵ بریتیە لەو زانیارانەی لەسەر هەموو مادەیەکی بەپاکێت کراو دەنوسرێت، گوزارشت لەپێکهاتەکەی ...
کۆبونەوەی ئاسای مانگانەی سەرۆک و ئەندامانی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەناو بینای ژووری بازرگانی بەڕێوەچوو. لەکۆبونەوەکەدا باس لەهەموو ئەو پرۆسانە کرا کە لە ئێستادا بۆ باشکردنی کەرتی بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار لەسنوری پارێزگی سلێمانی گیراوەتەبەر، ...