فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، پرۆتۆكۆڵی تەندروستی بە تایبەت مامەڵەكردن لەگەڵ گەشتیاران لە وڵاتێكەوە بۆ وڵاتێكی دیكە جیاوازە و بـــۆیــە پێویستـە گەشتیاران بەر لە ئەنجامدانی گەشتەكەیان و لە كـاتـی كڕینی بلیت زانیاریی پێویست وەربگرن. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ئەمڕۆ یەكشەممە ...
ئاراس عەبدولکەریم مەعروف ئابوری، لەجیهانی ئەمڕۆدا گەورەترین رەگەزی هێزو دەسەڵاتە، ئەمە یەکلایی بوەتەوەو شتێکە کە قابیلی گفتوگۆو مشتومڕ نییە، هەموو وڵاتانی جیهان نەك هەر سیاسەتی ناوخۆو دەرەوەیان لەسەر بنەمای خزمەتكردن بەگەشەی ئابورییان دادەڕێژن، بەڵكو جەنگو لەشكركێشییەكانیشیان رەهەندی ئابوری لەخۆدەگرێ، كەواتە: ...
شەن جەزا کاتێک ئاوڕ لەڕابردو ئەدەینەوە بۆ داهاتوش ئەڕوانین هەست بەوە ئەکەین مرۆڤ بەردەوام لەهەوڵی پێشکەوتنو ئاسان کردنی کایەکانی ژیاندایە، دیارە لەگەڵ سەرهەڵدانی شارستانیدا بەڕێوەبردنو کارگێریش بوەتە سیستم، هەربۆیە ڕاستەوخۆش پەیوەست ئەبێتەوە بەتاکی کۆمەڵەوە، ئاشکرایە تاک بەتاکی کۆمەڵ بۆ ئەوەی ...
(Bildungswerk der Bayerischen Wirtschaft (bbw کۆمەڵەی فێرکاری ئابووری باڤاریا و نوسینگەی هەماهەنگی پیشەسازی و بازرگانی ئەڵمانی لە عێراق و بە هاوکاری یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی عێراق، و هاوکاری یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان/ عیراق هەڵدەستێت بە پێشکەشکردنی ...
ئەمڕۆ ژمارە ١٤ی رۆژنامەی “بازرگانیو پیشەسازی” بڵاوکرایەوە، کە ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی بڵاویدەکاتەوەو تایبەتە بەبابەتە ئابورییەکانی سلێمانیو هەرێمی کوردستان. لەم ژمارەەیەدا ئەم بابەتانە دەخوێنیتەوە: سەرۆکی ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی: گەنجینەکان، گەورەترین پڕۆژەی عێراقەو پێویستە حکومەتو وەبەرهێنەران گرنگی زیاتر بەپرۆژەی بچوکو ...
بە بڕیاری ئۆپیك و لە مانگی داهاتووەوە، هەناردەی نەوتی عێراق زیاددەكات و ڕۆژانە چوار ملیۆن و 509 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت. لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ڕێكخراوی ئۆپیك بڕیاری دا مانگی داهاتوو نەوتی هەناردەكراو بە بڕی 432 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە زیادبكات ...
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بەپێی ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان ساڵانە پێویستمان بە 750 هەزار تۆن گەنم هەیە و ساڵی ڕابردوو 125 هەزار تۆن گەنم بەرهەمهێندراوە و دەڵێت، ” وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕەزامەندیی لە حكومەت وەرگرتووە بۆ هاوردەكردنی سێ ملیۆن ...
داتاکان دەریدەخەن تێکڕای ساڵانەی هەڵاوسان لە تورکیا گەیشتووەتە 69.97%، ئەوەش لەسەروو پێشبینییەکانەوەیە و بەرزترین ئاستە لە 20 ساڵی ڕابردوودا. ئاوێنه: پەیمانگای ئاماری تورکیا بڵاویکردەوە، نرخی کەلوپەلە سەرەکییەکان بەڕێژەی 7.25% بەرزبووەتەوە لە مانگێکدا ئەوەش لەسەروو ئەو پێشبینییانەوەیە کە پێشتر ڕۆیتەرز بڵاویکردبووەوە ...
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی گەشتوگوزاری سلێمانی، لە ماوەی رۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا 147 هەزار گەشتیار سەردانی شاری سلێمانی و ناوچەکانی دەوروبەریان کردووە. بە پێی ئامارە تۆمار کراوەکان، لە ڕێگەی بازگە و دەروازە سنوریەکان و فڕۆکەخانەوە، 147 هەزار گەشتیاری شارەکانی عێراق و وڵاتی ئێران ...
موزهر محەمەد ساڵح، راوێژکاری مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، داهاتی عیراق تەنها لە ماوەی ئەمساڵدا زیاترە لە 150 ملیار دۆلار کە ئەمەش رێژەیەکی پێوانەییە. ئەمرۆ پینجشەممە، راوێژکاری مستەفا کازمی ئاشکرایکردووە، خوێندنەوەکانی سندوقی نەختی نێودەوڵەتی بۆ داهاتە نەوتی و نا ...