دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی دەستیپێكرد. ئاوێنه: ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 9ی كانونی دووەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە بەپێی كارنامەكەی تایبەتە بە خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 دەستیپێكرد. لەكاتێكی پێشتری ...
جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان ڕایدەگەیەنێت: لەگەڵ بەربونەوەی بەهای دۆلار و دابەزینی بەهای دیناری عێراق زیان بە كێڵگە پەلەوەریەكانی هەرێم گەیشتووە. نازم عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان ڕاگەیاند: لەبەر ئەوەی زۆرینەی پێداویستی كێڵگە پەلەوەریەكان لەبازاڕدا نرخیان بەرزبووەتەوە كە هۆكارەكەی ...
دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین لە شکاندنی ریکۆردی نوێ بەردەوامە، بۆ یەکەمجاره ئاستی (41) هەزار دۆلاری شکاند و لە ماوهی (5) رۆژدا، ئەو دراوە ئەلیکترۆنییە (10) هەزار دۆلار بەرزبووەوەتەوە. بەهای دراوی بیتکۆین، بە رێژەی زیاتر لە (12%) بۆ سەرووی (41) هەزار و ...
وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، لای خۆیانەوە هەوڵدەدەن کاریگەرییە ئەرێنییەکانی دابەزاندنی نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار زیاتر بکەن. وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەمڕۆ 8ی کانوونی دووەم، ڕایگەیاندووە، ” بڕیارە هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ ئابوریناسان ئەنجام بدات و ...
ئەنجوومەنی وەزیران، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگەی راسپارد هێزێکی تایبەت و هاوبەش پێکبهێنن بۆ رێگەکرتن لە هەموو کارێکی نایاسایی لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها هێڵە گشتییەکانی رەشنووسی یەکەمی پڕۆژەی بودجە هەرێمی کوردستانی خستەڕوو. حکومەتی هەرێمی ...
وەزارەتی كارەبای عێراق ڕایگەیاندووە، كۆمەڵێك ڕێوشوێنیان گرتووەتەبەر بۆ باشكردنی كارەبا و پشت بە هەمەچەشنكردنی سەرچاوەكانی وزە دەبەستن. ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی كانونی دووەم ڕایگەیاندووە، “حكومەت و وەزارەتی كارەبا جدین لەبارەی گرتنەبەر ڕێوشوێنەكان بۆ بۆ زیادكردنی ...
دەستەی وەبەرهێنانی سەر بە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە دوو ساڵی رابردوودا ٩٣ مۆڵەتی بە قەبارەی زیاتر لە دوو ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار داوەتە وەبەرهێنەران و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانیش رایدەگەیەنێت کە لەمیانی ساڵی رابردوودا ٥٩٠ پڕۆپۆزەڵی نوێ بە بڕی ...
بە هۆی كەمبوونەوەی بەرهەمی ناوخۆ و زۆربوونی خواست، وەزارەتی کشتوکاڵ قەدەغەی هاوردەکردنی هەناری هەڵگرت. بە پێی نووسراوێكی بێگەر تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ كە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی كردووە، ئەوە خراوەتەڕوو كە لە بەر زۆری خواست لەسەر هەنار و کەمبوونەوەی بەرهەمی هەناری ناوخۆیی، ...
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم پڕۆژەیەكی تایبەت بە دانانی (ستیكەر و باركۆد و لۆگۆی وەزارەت لەسەر بەرهەمە خۆماڵییەكان) ڕاگەیاند، وەكو هەنگاوێكی تری گرنگ پارێزگاری لە بەرهەمی خۆماڵی (مریشك و پارچەكانی) دەكات، لەڕێگەی بەفەرمی ناساندنی سەربڕخانەكانی كوردستان لە وەزارەتی ...
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ئەندامانی ئەنجومەنی کاڕێگێڕی ژوور، ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/١/٥ کۆبونەوەی مانگانەی ژمارە یەکی ساڵی ٢٠٢١ی ئەنجامدا. لەکۆبونەوەکەدا باس لە تەواوی پشتیوانیەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرا بۆ کەرتی کشتوکاڵ و بەرهەمی ناوخۆی و بەگەڕخستنەوەی ...