وەزیری دارایی عێراق دەڵێت، دواخستنی پەسەندكردنی بودجە هۆكارەكەی هونەری نییە و دەشڵێت، بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار پاش توێژینەوە و گفتوگۆ بووە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان و گۆڕانكاری تیاناكرێت. عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق لەمیانەی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ...

کاسبکارانی عه‌لوه‌ی سلێمانی رایانگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌سه‌ر شۆفێره‌كانیان هه‌یه‌، له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ عه‌لوه‌ی سلێمانی داده‌خرێت. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ کاسبکارانی عه‌لوه‌ی سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایانگەیاند، لەماوەی رابردودا ده‌یانجار كێشه‌یان بۆ دروستكردون، “ئێمه‌ وه‌ك ساڵی 1994ه‌وه‌ له‌ مه‌رزی باشماخ ...

وەزیری ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: واژۆمان لەسەر بانگهێشتنامەی سێ كۆمپانیای جیهانی كرد بە مەبەستی كاركردن لە هێڵی ئاسنین. ئەمڕۆ سێ شەممە دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ واژۆمان لەسەر بانگهێشتنامەی سێ كۆمپانیای جیهانی كرد ...

نرخی سەعاتێك ئەمپێری كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان لە ناو شاری سلێمانی بۆ مانگی شوبات بە (38) دینار دیاری دەكرێت و هاوكات خشتەی كارپێكردنی موەلیدەكان بۆ مانگی سێ وەك خۆی دەمێنێتەوە. ئەمڕۆ سێشەممە (2 ئازار 2021) لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەهلییەكان كۆبوەوە، ...

نەوتی خاو لە جیهاندا، بەراورد بە هەفتەی پێشوو بە ڕێژەیەكی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، بە نزیكی پێنج دۆلار بەهاكەی لەدەستداوە. ئەمڕۆ سێشەممە 2ی ئازار، لەكاتی بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەرامبەرە بە 62 دۆلار و 74 ...

ئاگاداری بۆ خاوەن کار و کۆمپانیاکان   ڕێکخراوی ئەنجومەنی پەنابەرانی دانیمارکی(DRC) ئاگاداری خاوەن کار و کۆمپانیاکانی سلێمانی دەکاتەوە لە کە لەئێستادا ڕێکخراوەکە پرۆژەیەکی هەیە بۆ دۆزینەوەی هەلی کار بۆ گەنجان و لە بەرامبەردا هاوکاری خاوەن کارەکە دەکات لەپێدانی موچەی کارمەندەکە ...

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای سێ مانگ لەسەر دابەزاندنی بەهای دۆلار رێژەی هەڵاوسان لەم چەند مانگەی دواییدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات نرخی کاڵاکان بەهۆیەوە کاریگەر بوونە و بە رێژەی 3.3% بەرزبووەتەوە. عەبدولزەهرە هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشکرایدەکات، ...

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرایكردووە، بە بڕی 60 ملیۆن پێی سێجا بەرهەمهێنانی گازی سروشتی زیاد دەكرێت. لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ یەكشەممە 28ی شوبات، وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرایكردووە، “لە ڕێی كێڵگەیەكی نەوتی لە پارێزگای بەسڕە، بڕی 60 ملیۆن پێی سێجا بۆ بەرهەمهێنانی گازی ...

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ دووشەممە 1ی ئازار بوژانەوەی بەخۆوەبینی، ئەمەش بەهۆی پەسەندکردنی پاکێجی پاڵپشتیی دارایی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکاوە بۆ کەمکردنەوەی ئەو سستییەی لە چالاکییە پیشەسازییەکانیدا دروستبووە. نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ئەمڕۆ لەبازاڕەکانی جیهاندا بەبڕی 1.07 دۆلار ...

وەفدێكی باڵای حكومەتی هەرێم بەسەرۆكایەتی بریكاری وەزارەتی ناوخۆ سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كرد و ڕێكارەكانی بەنێودەوڵەتیكردنی مەرزی سەیران بەنی دەستپێكرد.  ئەمڕۆ 2021/2/28 لیوا چەتۆ ساڵح سەعید بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان هاوڕێ لەگەڵ ئاغای مەهدی شوشتری سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ...