بە مەبەستی ئاشنابون و زانیاری تەواو لەسەر سێ هەمین فستیڤاڵی بەهار لەشاری سلێمانی دیداری بەهار بۆ خاوەن کۆمپانیا و بەشداربوانی فستیڤاڵەکان ئەنجامدرا. سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشداریکرد لە دیداری بەهار بۆ سێهەمین فستیڤاڵی بەهار کەساڵانە لەلایەن ...

نەوت باشترین هەفتەبازاڕی بەڕێ كرد و لە ماوەی هەفتەكەدا، نزیكەی 9% لە بەهای نەوت هەڵكشا و گەیشتە بەرزترین نرخ كە لە 14 مانگی رابردوو تۆمار كرابێت. وەك پێشتریش چاوەڕوان دەكرا، كۆبوونەوەی ئۆپێك پڵاس بڕیاری دا لە مانگی نیسانیش بەرهەمهێنانی نەوت ...

سەرۆكی سەندیكای عەلوەی سلێمانی ڕایگەیاند، لە سەعات یەكی نیوەڕۆی ئەمڕۆ عەلوەی سلێمانی بەڕووی كڕیارانی سەوزە و میوە كرایەوە، ئەوەیش دوای كۆبوونەوەیەك و وەرگرتنی بەڵێن لەلایەن بەرپرسانی سلێمانی بۆ چارەسەری كێشەكان. ئەمڕۆ شەممه‌ شەشی ئادار، سەروەر عەلی سەرۆكی لیژنەی سەندیكای عەلوەی ...

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی شوبات ڕایگەیاند کە 11 ملیۆن عێراقی زەرەرمەندبوون بەهۆی ڕێکارەکانی قەدەغەی هاتوچۆ لە ساڵی 2020دا و بەرهەمی ناوخۆش بەڕێژەی %11 کەمی کردووە. لە لێدوانیدا بۆ میدیا عێراقییەکان مەزهەر محەمەد ساڵح ڕایگەیاند، “قەدەغەی ...

پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کاک دلاوەر عەلی سۆفی کەریم، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکەین، بەبۆنەی کۆچی دوایی (گوڵزار خان)ی دایکی بەڕێزیانەوە، لەخوای گەورە داواکارین ئەمە دوا ناخۆشییان بێت و گیانی کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات. ...

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢١/٣⁄٤ کۆبونەوەی مانگانەی ژمارە سێی ساڵی ٢٠٢١یان ئەنجامدا. لەکۆبونەوەکەدا باس لە تەواوی پشتیوانیەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرا بۆ کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵی بە مەبەستی زیادکردنی ...

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریدا به‌ تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم بۆیان بەمەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری و ئامار. مەبەست لە ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگرێتەوە کە ھاتونەتە ھەرێمی کوردستان، بەڵام بەپێی رێنمایی وەزارەتی ناوخۆ مۆدێلی ئۆتۆمبێلەکە نزمە و ...

شاندێکی باڵای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی وەزیری بازرگانیی هەرێمی کوردستان لە بەغدادە و لەگەڵ وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی عێراق و شاندێکی وەزارەتی بازرگانی عێراق کۆبوونەوە و جەختیان لە پەرەپێدانی بەرهەمی ناوخۆ کردەوە بۆ جێگرتنەوەی بەرهەمی دەرەکی. ...

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی نەوتی جیهاندا ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی ئازار بەرزبووەوە، ئەمەش بەهۆی ئەگەرەکانی بەردەوامبوونی ئۆپیک+ لە بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان و خستنەڕووی نەوت هەروەها کەمبوونەوەی یەدەگی وزەی ئەمریکا یەکێکی دیکەیە لە پاڵپشتییەکانی بەرزبوونەوەی نەوت. نرخی نەوتی خاوی برێنت بەبڕی 61 ...

پەرلەمانی عێراق، سەرگەرمی پەسەندكردنی پرۆژەیاسایەكە كە دەبێتەهۆی دەستەبەركردنی هەلی كار بۆ ژمارەیەكی زۆر لە دەرچووانی هەردوو كۆلێژی كشتوكاڵ و ڤێتێرنەری. لیژنەی كشتوكاڵ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، “سبەی پەرلەمان خوێندنەوەی یەكەم دەكات بۆ پرۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای ڕێكخستنی بەكرێدانی زەوییە كشتوكاڵییەكان ...