پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی سائیرون داوا لە حكومەت دەكات هەنگاوی بەپەلە بنێت بۆ ڕاگرتنی بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی ماددە خۆراكییەكان بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە. سەلام شمەری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی سائیرون ئەمڕۆ دووشەممە 15ی ئازار لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، گۆڕینی نرخی ئاڵوگۆڕی ...

نرخی نەوت ئەمڕۆ دووشەممە 15ی ئازار لە 70 دۆلار نزیکدەبێتەوە و هۆکارەکەشی بۆ ئاماژەکانی بووژانەوەی کەرتی ئابوریی چین و زیادبوونی خواستی ئەو وڵاتە لەسەر نەوت وزە دەگەڕێتەوە. نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی وزەی جیهاندا بە بڕی 47 سەنت ...

دراوە ئەلیكترۆنییە ناسراوەكەی جیهان، ژمارەیەكی پێوانەیی پێشووی شكاند، پاش ئەوەی ئەمڕۆ ئاستێكی مێژوویی نوێی تۆماركرد و گەیشتە 61.6 هەزار دۆلار بۆ هەر بتكۆین-ێك، شارەزایانیش هۆكارەكەی بۆ پلانی هاندانیی ئابوریی ئەمریكی دەگەڕێننەوە. بەرزبوونەوە بەرچاوەكەی بتكۆین لەكاتێكدایە تادێت دراوەكە لەسەر ئاستی تاك ...

ئا: بازرگانی‌و پیشەسازی یاسین رەحیم فەرەج، جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی ئاماژە بەرۆڵی پڕ بایەخی خاوەنكارو بازرگانانی كوردستان لەگرنگترین بڕگە مێژووییەكانی دوای راپەڕیندا دەكات لەهەرێمی كوردستان‌و دەڵێت “ژوورە بازرگانیەكان پەرلەمانی كەرتی تایبەت‌و نوێنەرانی بازرگانانن، پێویستە حكومەتی هەرێم لەبڕیارە ئابوریی‌و ...

ژمارە (٠)ی رۆژنامەی (بازرگانی و پیشەسازی) بخوێنەرەوە، (بازرگانی و پیشەسازی) لەلایەن ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانییەوە بڵاودەکرێتەوە.   كلیك بكه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی رۆژنامه‌كه‌ ...

 نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٦٩ دۆلار و ٢٥ سەنتە تاڕادەیەک بەرزبووەتەوە. ئەمڕۆ یەک شەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٦٩ دۆلار و ٢٥ سەنتە، کە بەراورد بە دوێنێ شەممە ئەو نرخە ...

دلاوەر عەلی سۆفی     لەو ڕۆژەوە لەدەست حوکمی دیکتاتۆری ڕزگارمان بووەو دەسەڵات‌و حکومەت بەدەست خۆمانەوەیە، هەندێ دەستەواژە هاتۆتە زمانەکەمانەوە کە نامۆ بوون بەزمانی کوردی، بەڵام بەجۆرێک ڕەگی داکوتاوە کە ڕەنگە هەڵکەندن‌و سڕینەوەیان جۆرێک بێت لەمەحاڵ (قەیران)، ئەگەر بەوردی لەحاڵی خۆمان‌و ...

بەڕێوبەری گشتیی دابەشکردنی کارەبای هەرێم ئەمڕۆ شەممە 13ی ئازار ڕایگەیاند کە پرۆسەی هاوبەشی پێکردنی کەرتی تایبەت لە خزمەتگوزارییەکانی کارەبا و کەرتی کارەبادا لە مانگی چوار و پێنج کۆتایی دێت.  ئومێد سەباح، بەڕێوبەری گشتیی دابەشکردنی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، “لە هەفتەی ڕابردوودا ...

ژنێکی کورد بەناوی “نازک سەعید” لە ناوچەی کرامفۆرش لە باکوری سوید لەناو 500 ژنی بەڕێوبەردا خەڵاتی باشترین بەڕێوبەری پێبەخشرا، لەپای ئەو گەرم و گوڕییەی لە خواردنگەکەیدا پێشکەشیکردووە. نازک سەعید، دوێنێ 12ی ئازار لەلایەن ڕیکخراوی Futura کە هانی ژنانی بەڕیوەبەر دەدات ...

ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک)، ئەمڕۆ شەممە 13ی ئازار ڕایگەیاند کە عێراق لە پلەی دووەمی ئەو وڵاتانەی ئەندامی ڕێکراوەکەدایە لە مانگی شوباتدا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیان بەرزکردووەتەوە. ڕێکخراوی ئۆپیک ئاشکرای کردووە، “لە مانگی شوباتدا نۆ وڵات ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیان بەرزکردووەتەوە، لەوانە ...